ئینستەگرام گۆرانکاری لە ڕووکارەکەیدا دەکات

ئینستەگرام بۆ ماوەی چەند ساڵێکە گۆرانکارییەکی بەرچاوی لە ڕووکاری بەکارهێنانی ئەپەکەیدا نەکردووە، بەڵام ئەمجارەیان کۆمپانیاکە هەستا بە ژمارەیەک گۆرانکارییەکی دیار لە ڕووکارەکەیدا بە زیادکردنی ئامراز و تایبەتمەندی نوێیوە.

کۆمپانیاکە ئامرازەکانی بارکردنی وێنە و لیستی شوێنکەوتووەکانی کردووەتە تەنیشت ئامرازی پەیامەکان (دایرێکت)، وە دوو پەرەی نوێی زیادکردووە بە ناوەکانی Reels و Shop.

پەرەی Reels پەرەیەکە کە بەکارهێنەر دەتوانێت کورتە ڤیدیۆی تێدا بڵاو بکاتەوە وەکو تیک تۆک، ڤیدیۆکان لە دوای 24 کاتژمێر خودکارانە دەسرێتەوە.

ئامرازی Shop شتێکی نوێ نییە، بەڵکو تەنها پەرەیەکی تایبەتی بۆ کراوەتەوە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی ئەو کاڵایەی بۆی دەگەرێت بیدۆزێتەوە. پێناچێت ئەمە بۆ بەکارهێنەرانی عێراق بەردەست بکرێت.

ئەم نوێکارییە سەرەتا لە ئەمریکا بەردەست دەبێت، وە دواتر بۆ وڵاتانی دیکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lwU1kP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە