ئەپڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی بۆنەی تایبەتی داهاتووی ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوتی ئەنجامدانی سێهەمین بۆنەی تایبەتی خۆی بۆ نمایشکردنی ژمارەیەک بەرهەمی نوێ ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە بۆنەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات لە ژێر ناونیشانی “One more thing – یەک شتی زیاتر” لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 10:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی ڕۆژئاوای ئەمریکا و 08:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان. بۆنەکە بە شێوەی سەرهێڵییە و هەمووان دەتوانن بینەری ببن.

لەم بۆنەیەدا، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی Apple Silicon ـی نوێ و تایبەت بە خۆی نمایش بکات، کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند چیدیکە پشت بە چیپەکانی Intel بۆ ماکەکان نابەستێت و لەمەودوا Apple Silicon ـی تایبەت بە خۆی بەکار دەهێنێت.

ئەمە بە سێهەم بۆنەی تایبەتی ئەپڵ هەژمار دەکرێت لە ئەمساڵدا. یەکەمین بۆنەی ئەمساڵی لە مانگی ئەیلوولدا ئەنجامدا و هەریەکە لە Apple Watch و iPad Air ـی نوێی نمایشکردن. وە دووەم بۆنەش، مانگی ڕابردوو بوو کە ئایفۆنە نوێیەکان و بڵندگۆی HomePod Mini ـی تێدا نمایش کردن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3eih28e
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە