بە فەرمی کۆمپانیای شاومی بەرهەمی نوێی لە زنجیرەی ڕێدمی نۆوت 9 نمایش کرد: جۆری پرۆ خاوەن کامێرای سەرەکی 108 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 120 هێرتزە

ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی لە چین چەند بەرهەمێکی نوێی لە زنجیرەی ڕێدمی نۆوت 9 ڕاگەیاند، بە ناوەکانی ڕێدمی نۆوت 9 4G و ڕێدمی نۆوت 9 5G و ڕێدمی نۆوت 9 پرۆ 5G، کە نرخیان زۆر گونجاوە و تایبەتمەندییەکانیشیان زۆر باشن، بەڵام بەداخەوە واپێدەچێت تەنها لە ناوخۆی وڵاتی چین بەردەست ببێت، بەرهەمە نوێیەکانی زنجیرەکە لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو لە چین بەردەست دەبێت

 

 

Redmi Note 9 Pro 5G

 

ڕێدمی نۆوت 9 پرۆ 5G هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 750Gـیە کە مۆدێمی (X52) تۆڕی نەوەی پێنجەمی لەسەر جێگیر کراوە و هەمان مۆدێمی چیپسێتی سناپدراگۆن 765Gـیە، هەروەها جۆری بیرگەی مۆبایلەکە لە جۆری UFS 2.2ـە کە بە پێی وتەی شاومی بێت دوو هێندەی UFS 2.1 خێرایە و ڕۆڵی باڵا دەبینێت لە خێراتر کردنی مۆبایلەکە

 

 

 

هەڵگری ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تایبەتمەندی گونجاندی هێرتز لە خۆ دەگرێت لە نێوان 30 بۆ 120 هێرتز بە شەش بژاردەی جیاواز کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمتر بەفیڕۆ چوونی بارگاوی بەراورد بەو مۆبایلانەی تایبەتمەندییەکە لە خۆ ناگرن، چوونکە بەردەوام لە 120 هێرتز کار دەکەن و بارگاوی زۆرتر بەکار دەبەن، بەڵام لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە ڕوونماکە و کارەکە دەگونجێنرێت، هەروەها توانای هەیە بە تێکڕای 240 هێرتز وەڵامی دەست لێدان بداتەوە و پشتەوە و پێشەوەی بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 5 پارێزراوە

کامێرا گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە مۆبایلەکەدا، کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و سێیەمین نەوەی کامێرای 108 مێگاپێکسڵی سامسۆنگە واتە 1/1.52” ISOCELL HM2ـە و لە کاتێکدا بچووکترە لە HM1ـی مۆبایلی گالەکسی ئێس 20 ئەڵترا(هەستەوەری 1/1.33” لەسەر جێگیر کراوە) بەڵام شاومی دەڵێت هاوشێوەی ئەو هەستەوەری پشتگیری هەیە تەکنینکی binning بکات بە 9-in-1 پێکسڵ لە کاتێکدا ئەو کامێرا 108 مێگاپێکسڵییانەی پێشووتر شاومی بەکاری هێناون پشتگیری 4-in-1 دەکەن، هەروەها Dual Native ISO لە خۆ دەگرێت و بەوتەی شاومی بێت دۆخی شەوی کامێرای مۆبایلەکە زۆر نایابە، هەروەها کامێرای دووەمی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ وێنەی گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

جۆری پرۆ هەڵگری پاترییەکی قەبارە 4,820 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات و لە توانای دایە لە 0% بۆ 100% بە 58 خوولەک بارگاوی بکاتەوە

مۆبایلەکە 11 antennas بە دەور و بەریدا لە خۆ دەگرێت کە ئامانج لێی باشتر کردنی وای فای و Bluetooth و نیشانەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەمە، هەروەها NFC و IR Blaster لە خۆ دەگرێت و خاوەن بڵندگۆی Stereoـیە(لەگەڵ Z-axis linear motor) و بڕوانامەی IP 53 بۆ دژە پرشەی ئاو لە خۆ دەگرێت

مۆبایلەکە لە چین نرخی لە CNY1,599 کە بە نزیکی دەکاتە 243 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی CNY1,799 کە بە نزیکی دەکاتە 274 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY2,000 کە بە نزیکی دەکاتە 302 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

Redmi Note 9 5G

 

ڕێدمی نۆوت 9 5G هەڵگری چیپسێتی میدیاتێک 800Uـە کە ڕکابەری زنجیرەی 700 چیسێتەکانی کۆمپانیای کواڵکۆمە، هەروەها جۆری بیرگەی مۆبایلەکە لە جۆری UFS 2.2ـە کە بە پێی وتەی شاومی بێت دوو هێندەی UFS 2.1 خێرایە و ڕۆڵی باڵا دەبینێت لە خێراتر کردنی مۆبایلەکە

هەڵگری ڕوونمایەکی قەبارە 6.53 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و پێشەوەی بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 5 پارێزراوە

 

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەمی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ وێنەی گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها سێڵفییەکەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە

 

 

هەڵگری پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات دەکات

مۆبایلەکە 7 antennas بە دەور و بەریدا لە خۆ دەگرێت کە ئامانج لێی باشتر کردنی وای فای و Bluetooth و نیشانەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەمە، هەروەها NFC و IR Blaster لە خۆ دەگرێت و خاوەن بڵندگۆی Stereoـیە(لەگەڵ Z-axis linear motor) و بڕوانامەی IP 53 بۆ دژە پرشەی ئاو لە خۆ دەگرێت

 

 

 

 

مۆبایلەکە لە چین نرخی لە CNY1,299 کە بە نزیکی دەکاتە 198 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی CNY1,499 کە بە نزیکی دەکاتە 228 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY1,799 کە بە نزیکی دەکاتە 258 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

Redmi Note 9 4G

 

ڕێدمی نۆوت 9 4G هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 662ـە و هەروەها جۆری بیرگەی مۆبایلەکە لە جۆری UFS 2.2ـە و هاوشێوەی مۆدێلەکانی تری زنجیرەکەیە

 

 

 

هەڵگری ڕوونمایەکی قەبارە 6.53 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 3 لە پێشەوەیەدا لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەمی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ وێنەی گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، هەروەها سێڵفییەکەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

 

 

هەڵگری پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 18 وات دەکات

مۆبایلەکە دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و خاوەن بڵندگۆی Stereoـیە و بڕوانامەی IP 52 بۆ دژە پرشەی ئاو لە خۆ دەگرێت

 

 

مۆبایلەکە لە چین نرخی لە CNY999 کە بە نزیکی دەکاتە 1152 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی CNY1,099 کە بە نزیکی دەکاتە 167 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی CNY1,299 کە بە نزیکی دەکاتە 198 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3nU7fJ2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە