ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم 5G چیە؟

 


ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم 5G چیە؟  هیوادارم خوێنەر بن ؟

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نوێترین و پێشکەوتووترین جۆری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیایە،شارەزایان دەڵێن: 5G لەبنەڕەتدا نەک ئینتەرنێتێکی ئاسایی بەڵکو سستەمێکی سەربازیی تێکشکێنەرە جموجوڵ و چالاکیەکان لەکاردەخات" Active denial systm".ئەم سێستەمە نوێیە کۆتایی بەسیستەمی ئینتەرنێتی جیلی چوارەم 4G دەهێنێت!ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە بەئەندازەیەک مەترسیدارە، کە چەندین پسپۆڕو شارەزا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لەئەوروپاو ئەمریکاو کەنەداو وڵاتانی ئاسیا هۆشدارییان لەبارەیەوە داوە.فەڕەنساو ئیسرائیل و شارەکانی سانفرانسیسکۆ و سانتا ڕۆزا ویلایەتی هاوای ئەم سیستەمەیان ڕەتکردۆتەوەو ڕێگەیان پێنەداوە. وامنیش لێرەوە هۆشداری دەدەمە هەرهاوزمان و هاونیشتیمانییەکم کەوا لانیکەم دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگی ناڕازی جیهان دژی ئەم سیستەمە شەیتانیە.


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کرۆکی باسەکە لێرەوە دەست پێدەکات.


ئەو ئینتەرنێتەی ئێستا لەبەردەستماندایە جیلی چوارەمە"4G"، بەڵام لەم قۆناغەبەدواوە جیهان دەکەوێتە 

 ژێر چەپۆکی ترسناکترین بۆمبی بێ بارووت تەکنەلۆژیای" جیلی پێنجەم- 5G"ـەوە.ئەم ئینتەرنێتە سەرباری ئەوەی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش دەکات، بەڵام ئاسەواری زۆر مەترسیدار لەسەر ژیان و ژیار و مرۆڤایەتی بەجێدەهێڵێت.

خاوەنی شەپۆل و لەرەجوڵەی زۆر بەرزەو بەپێی کات سیستەمی بەرگری لەش دەهاڕێت؛ وا لەمرۆڤ دەکات بەرگەی سوکترین جۆری ڤایرۆس و میکرۆب نەگرێت. شاری ووهانی چین و میلانۆی ئیتالیا دوو نموونەی زیندووی باسەکەمانن. خانەکانی لەش دەشێوێنێت و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جیناتی ئینسان هەیە"DNA". نەزۆکی و لاوازی جنس و ڕاگرتنی وەچەخستنەوەو منداڵ لەباربردن و شێواندنی منداڵی لەدایک نەبوو، خوێن بەربوون و تێکدانی سیستەمی خەو، بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، زیانگەیاندن بە کۆئەندامی هەناسەو کاریگەریش دەکاتە سەر دەمارەکانی مێشک و دڵ و چەندین بەڵای دیکەش، کە بەشی دوای ئەمە.


سیستەمی ئینتەرنێتی جیلی نوێ 100  ئەوندەی جیلی چوارەم 4G خێرایەو لەیەک چرکەدا توانای ناردن و وەرگرتنی 1 گێگا زانیاری هەیە! لەیەک چرکەدا 100 گێگا داونلۆد دەکات! لەرەجوڵەو شەپۆلەکانی "5G" دەگاتە 90 گێگاهێرتز!  لەهەمانکاتدا لەرەجوڵەی جیلی چوارەم "4G" لەنێوان تەنها 0.6 بۆ 6 گێگا هێرتزە!شەپۆلەکانی 5Gهەمان ئەو شەپۆلانەیە کە لە ئامێری.میکرویڤ"دا بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکردن و گەرمکردنەوەی خواردن! ئەم سیستەمە لە فەزاوە بۆ چەند بورجێک لەوێوە بەبێ کێبڵ و بەشێوەی هەوایی" Wi-Fi" ئینتەرنێت بڵاو دەکاتەوە. توانای گەیاندنی ئینترنێتی هەیە بە هەموو ڕووبەرێکی وشکانی و ئاوی و ئاسمانییش.


هەموو ئەو دارودرەختانەی نزیکی ئەم بورجانەن و شەپۆلەکانی ئەم سیستەمەیان بەردەکەوێت وشک دەبن. هەرباڵندەو پەلەوەرێکیش لەم سیستەمە نزیک بێتەوە دەیکوژێت. لەسەرجەم شارەکانیشدا هەموو ئەو درەختەبەرزانە دەبڕدرێتەوە، کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بڵاوبوونەوەی شەبەکەی ئەم سیستەمەدا.هەر ئەمەشە وادەکات ئەم جۆرە شەپۆل و لەرەجوڵانە ببنەهۆکاری کێشەی تەندروستی زۆر گەورەو ترسناک لەسەر سیستەمی بەرگری لەش و جیناتی مرۆڤ! پاشان هەر لەگەڵ جێگیرکردنی ئینتەرنێتی جیلی پێنجەمدا کاردەکرێت بۆ هەڵگرتنی میمۆری و هارد" خەزێنە-گەنجینە"کان کۆتاییان پێدێت و مرۆڤایەتی بەرەو هۆشمەندی و زیرەکی دروستکراوو دەستکرد هەنگاو دەنێت. بەواتایەکی تر بەڕۆبۆت کردنی ئینسان، یان بەکۆیلەکردن و بەرمەجەکردنی مێشک.



هەروەهائەم سیستەمە توانای گواستنەوەی زانیارییەکی زۆری هەیە لە کەمترین ماوەدا. بۆیە لەئایندەدا سەرجەم کەرستە کارەباییەکانی پێوە پەیوەست دەکەن وەکو" تەلەفزیۆن و غەسالەو دەرگای کارەبیی ماڵ و گڵۆپ و سیستەمی گەرمی ماڵ و کامێرای چاودێر دامودەزگاکان و ماڵەوەش، تەنانەت دەتوانێت ئۆتۆمبیل بەبێ شۆفێر لێبخوڕێت لە سەختترین و قەرەباڵەخترین ڕێگەوباندا.


هــــــــیــــوادارم      ســـــوودی      لــــێ      بــبــیــنــن  .         

@Home4T_coM 

          ناوچەی تەکنەلۆژی - Techno Zone

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە