بە فەرمی نەوەی سێیەمی Zen 3 و پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی 5000ـی ڕایزن بۆ دێسکتۆپ نمایش کرا

بە فەرمی و کەمێک پێش ئێستا ئەی ئێم دی لە بۆنەیەکدا کە ساڵانە ئەنجامی دەدات بۆ نمایش کردنی پرۆسێسەرە نوێیەکانی، نەوەی سێیەمی Zen کە شێوازی بونیاد نان یاخوود بە زمانی عەرەبی معماري پرۆسێسەرەکانە ڕاگەیاند لەگەڵ ڕاگەیاندی زنجیرەی 5000ـی ڕایزن بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز یاخوود دێسکتۆپ کە بونیاد نراوە لەسەر بناغەی 7 نانۆمەتری و بەڵێنی 19% زیاد بوونی IPC دەدات، هەروەها ئەی ئێم دی ئاماژەی بەوە دا نەوەی چوارەمی Zen بناغەی 5 نانۆمەتری دەبێت

زنجیرە پرۆسێسەری 5000 ڕایزن لە چوار جۆر پێک دێت و بەرزترینان 16 ناووک و کەمترینیان 6 ناووک لە خۆ دەگرێت و هەر چوار جۆرەکەش لە ڕۆژی 5ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێن بۆ فرۆشتن

 

Ryzen 9 5950X

 

لە بەرزترینی هەر جۆرەکە و بە تواناترینیانەوە دەست پێ دەکەین، کە 16 ناووک و 32 threads لە خۆ دەگرێت و خێرایی بنچینەی پرۆسێسەرەکە 3.4 گێگاهێرتزە و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 4.9 گێگاهێرتز، هەروەها دوو چیپڵێتی 64 مێگابایت لە L3 Cache لە خۆ دەگرێت و هەروەها 105 واتی TDP و پرۆسێسەرەکە بە نرخی 799 دۆلار بەردەست دەخرێت

 

Ryzen 9 5900X

 

دووەمین بە تواناترینی هەر چوار جۆرەکە، 12 ناووک و 24 threads لە خۆ دەگرێت و خێرایی بنچینەی پرۆسێسەرەکە 3.7 گێگاهێرتزە و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 4.8 گێگاهێرتز، هەروەها ئەی ئێم دی بە باشترین پرۆسێسەری جیهان بۆ یاری کردن ناوی برد و هەروەها 105 واتی TDP و پرۆسێسەرەکە بە نرخی 549 دۆلار بەردەست دەخرێت

 

Ryzen 7 5800X

 

سێیەمین بە تواناترینی هەر چوار جۆرەکە، 8 ناووک و 16 threads لە خۆ دەگرێت و خێرایی بنچینەی پرۆسێسەرەکە 3.8 گێگاهێرتزە و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 4.7 گێگاهێرتز، هەروەها یەک چیپڵێتی 32 مێگابایت لە L3 Cache لە خۆ دەگرێت

 

و هەروەها 105 واتی TDP و پرۆسێسەرەکە بە نرخی 449 دۆلار بەردەست دەخرێت

 

Ryzen 5 5600X

 

لاوازترین و هەرزانترینی هەر چوار جۆرەکە، 6 ناووک و 12 threads لە خۆ دەگرێت و خێرایی بنچینەی پرۆسێسەرەکە 3.7 گێگاهێرتزە و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 4.6 گێگاهێرتز، هەروەها یەک چیپڵێتی 32 مێگابایت لە L3 Cache لە خۆ دەگرێت

 

و هەروەها 65 واتی TDP و پرۆسێسەرەکە بە نرخی 299 دۆلار بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lx4OLD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە