ئێستا Windows Task Manager نوێ بۆ گەیمینگ لە وەشانی Windows 10 بەردەستە

 

ئێمە دەزانین Windows Task Manager ڕێگەت پێ دەدات چاودێری ئەپەکان، خزمەتگوزارییەکان، وە پرۆسەکان بکەیت لە کۆمپیوتەرەکەت، هەروەها دەتوانیت Windows Task Manager بە کار بهێنیت بۆ وەستاندنی یارییەک یان ئەپێک

 

مایکرۆسۆفت ئێستا کاری لەسەر وەشانێکی نوێ بۆ Windows Task Manager کردووە کە تایبەتە بە گەیمینگ، وەشانە نوێیەکە تەواوی زانیارییەکانت لەسەر تایبەتمەندی و GPU پێدەدات بە بێ دەرچوون لە یارییەکە کە زۆر جار دەبێتە هۆی کراش کردن

هەروەها Windows Task Manager نوێ ڕاستەوخۆ Xbox Game Bar تێدا جێگیر کراوە و وەها دیزاین کراوە کار بە دوو یاری یاخوود دوو ئەپ بکات، بۆ نموونە ئێستا کار بە گووگڵ کرۆم و مایکرۆسۆفت Edge دەکات، هەروەها Windows Task Manager نوێ ناودەبرێت بە Resources Monitor کە بە مانای سەرچاوەی چاودێری کردن دێت، مەبەست لەو دەستەواژەیە بە دەست خستن و چاودێری کردنی زانیارییەکانی کۆمپیوتەرە بە شێوەیەکی ئاسان تر، هەروەها لە ئێستادا لە Windows 10 و وەشانەکانی 2004 و 1909 و 1903 کار دەکات و لە داهاتوودا بۆ هەموو وەشانەکان ڕەوانە دەکرێت، هەروەها لە پەڕەی ماڵەوەی Xbox Game Bar دەتوانیت چاودێری تەواوی ئەو ئەپانە بکەیت کە بە پاشبنەما و لە پێشبنەما کار دەکەن و دەتوانیت بە کلیک کردن لە end a process ڕایانبگریت، هەروەها بۆ ئەوەی لە یارییەکە نەچیتە دەرەوە و بتوانیت دەستت بگات بە Windows Task Manager نوێی تایبەت بە گەیمینگ، هەردوو دوگمەی Win + G پێکەوە دابگرە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2H8jYIx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە