بە فەرمی زنجیرەی Realme Q و سێ بەرهەم لە زنجیرەکە لە چین نمایش کران

ئەمڕۆ Realme زنجیرەیەکی نوێی لە چین بە ناوی Realme Q2 نمایش کرد، کە سێ بەرهەم لە ناوەکانی Realme Q2i و Realme Q2 و Realme Q2 Pro لە خۆ دەگرێت و سەرجەمیان پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکەن و ئاست ناوەند و لە نێو پاکەتەوە وەشانی ئەندرۆید 10 لەسەر جێگیر کراوە

 

Realme Q2 Pro

 

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U و ڕامی 8 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و لە پێشەوەیدا خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 180 هێرتز و چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

وە لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ڕەنگی ڕەش و سپی

 

خاوەن پاترییەکی قەبارە 4300 مللی ئەمپێر.کاژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 65 وات لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 بەردەست دەخرێت

لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو بە نرخی 237 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بە نرخی 266 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

Realme Q2

 

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و لە پێشەوەیدا خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی بریتییە لە 120 هێرتز و چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

وە لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

 

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 30 وات لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 بەردەست دەخرێت

لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو بە نرخی 177 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بە نرخی 192 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

Realme Q2i

 

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Dimensity 720 و ڕامی 4 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و لە پێشەوەیدا خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

 

وە لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 18 وات لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو بە نرخی 148 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2GSuN1f
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە