بە فەرمی کۆمپانیای شاومی تەکنەلۆژیای RAMDISK بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند

له ئێستادا توانای ڕام له ناو موبایله زیرەکەکان له زیاد بووندایە و بوونی ئامێرێک به ڕامی 6 گێگابایت زۆر باوبووە ئەگەر مۆبایلەکە ئاسایی بێت یاخوود گەیمینگ بێت، ئێستا کۆمپانیاکان مۆبایلی گەیمنیگ یاخوود فلاگشیپەکان بە 16 گێگابایت ڕام یاخوود زیاتر بەردەست دەخەن

 

شاومی ئێستا تەکنەلۆژیای RAMDISKـی بۆ زیرەکەکان ناساندوە بە مانا هەرە بنەڕەتییەکەی، تەکنەلۆژیا RAM وەک Disk Storage بەکاردێنێت کە بە نۆرە توانای کار پێ کردنی یاری یاخوود ئەپەکان خێراتر و بەهێزتر دەکات، هەرچەندە ئەم تەکنەلۆژیایە لە کۆمپیوتەردا لە زووەوە هەیە، بەڵام ڕەنگە ئەمە یەکەمین جار بێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان گوێ بیستی بووبیت، ئێستا شاومی تەکنەلۆژیایەکە لەسەر مۆبایلی می 10 ئەڵترا تاقی دەکاتەوە کە 16 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 لە خۆ دەگرێت

 

تەکنەلۆژیای RAMDISK بەکاردێت بۆ دانانی بەشێک لە ڕام وەک Virtual Storage بەکار دێت، کە سوودی ئەم تەکنەلۆژیایە ئەوەیە بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر ڕام خێرایی زیاترە لەو بیرگەیەی کە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان دادەنرێت

 

بۆ نموونە، مۆبایلی می 10 ئەڵترا خێرایی بیرگەکەی کە لە جۆری UFS 3.1ـە 1700 مێگابایتە لە چرکەیەکدا بۆ خوێندنەوە، لە کاتێکدا خێرایی ڕامی LPDDR5 بریتییە لە 44 گێگابایت لە چرکەیەکدا

بۆ بەکارهێنانی تەکتەلۆژیایەکە بە شێوەی تاقیکاری لەسەر مۆبایلی می 10 ئەڵترا دەبێت بچیتە بەشی Speed Installation لە نێو گەیم سەنتەر، هەروەها دەبێت کرتە لە Game Trial mode بکەیت بۆ دابەزاندنی تەکنەلۆژیایەکە و کار پێ کردنی، بە پێی وتەی شاومی بێت، کردنەوە و جێگیر بوونی یاری Peace Elite بە کار پێ کردنی تەکتەلۆژیایەکە تەنها 10 چرکەی پێ دەچێت، لە کاتێکدا لە دۆخی ئاساییدا 100% خاوترە و 20 چرکەی پێ دەچێت

 

لە ڕاستیدا، پشتگیری 10 یاری یان زیاتری باو دەکات کە لە ئێستادا بۆ هەر یەکە لە QQ Speed و Glory of the King و Peace Elite بەردەستە و دواتر بۆ ئەوانی دیش بەردەست دەبێت

 

بەڵام کاتێک ڕێژەی شەحنی پاتری مۆبایلەکە تەواو دەبێت یان ئامێرەکە ڕیستارت دەبێتەوە، ئەو یارییەی کە لە ڕێگەی ئەم دۆخی RAMDISKـەوە جێگیر کراوە نامێنێت، چونکە لە RAM دا هەڵگیراوە بەڵام دووبارە شاومی  هەڵبژاردەیەک پێشکەش دەکات بۆ گواستنەوەی یاری دامەزراو لەسەر RAM بۆ Disk Storage لە مۆبایلە زیرەکەکەدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iCyEfN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە