بە فەرمی مایکرۆسۆفت لاپتۆپی Microsoft Surface Go بە نرخێکی هەرزان و تایبەتمەندی گونجاوەوە ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لاپتۆپێکی نوێی لە ژێر ناوی Microsoft Surface Go ڕاگەیاند، کە تاوەکو ئێستا سووکترین و هەرزانرین لاپتۆپی Microsoft Surfaceـە، لاپتۆپە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت تەنها کێشی 1.1 کیلۆگرامە، هەروەها بە چەندین ڕەنگی جیاواز وەک ڕەنگەکانی شین و پلاتینیۆم و بەردی لە ئێستا بۆ داواکاری پێشوەختە بەردەستە

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 12.5 ئینجییە لە جۆری PixelSense بە ڕوونی 1536*1024 پێکسڵ و توانای دەست لێدان(Touch)ـی هەیە و هەروەها تراکپادێکی قەبارە گەورەی هەیە و لەگەڵ تەختەکلیلێکی قەبارە گەورە

هەڵگری پرۆسێسەری Intel Core i5-1035G1ـە و بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری SSD و 16 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت، هەروەها کەمترین قەبارەی بیرگە و ڕامی لاپتۆپەکە بریتییە لە بیرگەی 64 گێگابایت لە جۆری eMMC و ڕامی 4 گێگابایت، هەروەها مایکرۆسۆفت بەڵێنی داوە پاتری لاپتۆپەکە بەرگەی 13 کاتژمێر بگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێراش دەکات

لاپتۆپەکە هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت لەسەر دوگمەی Power و بەڵام بەداخەوە مۆدێلی نزمترینی لاپتۆپەکە هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ ناگرێت

ئێستا کاتی باسکردنی دەرچەکانە، کە دەرچەیەکی USB-C و دەرچەیەکی USB-A و دەرچەی Headphone Jack لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دەرچەی Surface Connect، دەتوانیت چێژ لە پەیوەندی ڤیدیۆی و فیلم و یارییەکان وەربگریت بەهۆی مایکرۆفۆن کە تێیدا جێگیر کراوە، لەگەڵ سپیکەرەکانی Omnisonic و تایبەتمەندی Dolby Audio و کامێرایەک بە ڕوونی 720 پێکسڵ

لاپتۆپەکە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت نرخی دەست پێکی 549 دۆلار دەبێت و لە ئێستادا دەتوانیت لە ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت داواکاری پێشوەختە بۆ لاپتۆپەکە تۆمار بکەیت و لە ڕۆژی 13 مانگ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی لاپتۆپەکە و نرخی تەواوی مۆدێلەکانی بەم شێوەیە دەبێت:

Consumer (with Windows 10 Home in S Mode):

i5/4/64 (10th Gen), $549.99 USD

i5/8/128 (10th Gen), $699.99 USD

i5/8/256 (10th Gen), $899.99 USD

EDU (Commercial) (with Windows 10 Pro):

i5/4/64 (10th Gen), $549.99 USD

i5/8/128 (10th Gen), $699.99 USD

i5/8/256 (10th Gen), $899.99 USD

i5/16/256 (10th Gen), $1,099.99 USD

Commercial)(Windows 10 Pro):

i5/8/128 (10th Gen), $799.99 USD

i5/8/256 (10th Gen), $999.99 USD

i5/16/256 (10th Gen), $1,199.99 USD



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3naYdYE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە