ئەپڵ مۆبایلەکانی iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max ـی بە دیزاین و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند

لە دوای چەند مانگێک لە دەنگۆ و پڕوپاگەندەکان، لە کۆتایدا ئەمشەو ئەپڵ مۆبایلەکانی iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max ـی بە دیزاین و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی iPhone 12 Pro خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج، لە کاتێکدا کە برا گەورەکەی (iPhone 12 Pro Max) خاوەن ڕوونمایەکی گەورەترە بە قەبارەی 6.7 ئینج.

مۆبایلەکان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن. لایەکانی خاوەن دیزاینێکی جیاوازن، کە تەختن و هاوشێوەی iPhone 4 ـی کۆنن. هەروەها ئەمە یەکەمین گۆڕانکاری دیارە لە دیزاینی ئایفۆنەکاندا لەو کاتەوەی iPhone X لە ساڵی 2017 ڕاگەیاندرا.

مۆبایلەکانی iPhone 12 Pro پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی sub-6GHz و mmWave 5G دەکەن، هەردوو تایبەتمەندییەکە بە شێوەیەکی هەمەجۆر بۆ کۆمپانیاکانی پشتگیر لە 5G لە ناوخۆی ئەمریکا کار دەکەن. ئەپڵ بەڵێن دەدات لە داهاتوو پشتگیری لە کۆمپانیا پەیوەندییەکانی وڵاتانی دیکەش دەکات.

ئایفۆنەکان بە چیپی A14 Bionic بەهێز کراون، کە کە خاوەن شەش یەکەی ناوەکییە بە ڕێژەی 50% خێراتر لە مۆبایلەکانی تر، وە چوار ناوکی گرافیک بە ڕێژەی 50% خێراتر لە مۆبایلەکانی تر.

مۆبایلی iPhone 12 Pro لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرای بە توانایە لە جۆرەکانی wide بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و telephoto و ultra-wide، لە کاتێکدا کە ڕوونی کامێرای telephoto ـی iPhone 12 Pro Max بریتییە لە 12 مێگاپێکسڵ. هەستەوەرێکی دیکە لە پاڵ کامێراکانی دیکەی ئایفۆنەکاندا هەن بە ناوی LIDAR Scanner، کە تایبەتە بە ڕاستی خەیاڵی AR.

نوێ دەکرێتەوە…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2H5BjBG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە