ئەپڵ iPhone 12 و iPhone 12 Mini ـی بە پشتگیری لە 5G، دیزاین و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ iPhone 12 ـی بە پشتگیری لە 5G، دیزاین و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی نوێی iPhone 12 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری OLED. مۆبایلی iPhone 12 یەکێکە لە چوار ئایفۆنە نوێیەکەی ئەمڕۆ. ئایفۆنە نوێیەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سور و سەوز و ڕەنگی نوێی شینەوە بەردەست دەکرێت. سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

مۆبایلی iPhone 12 بە چیپی نوێی 5 نانۆمەتری A14 Bionic بەهێز کراوە، کە خاوەن شەش یەکەی ناوەکییە بە ڕێژەی 50% خێراتر لە مۆبایلەکانی تر، وە چوار ناوکی گرافیک بە ڕێژەی 50% خێراتر لە مۆبایلەکانی تر.

لە پشتەوە خاوەن دوو دانە کامێرای 12 مێگاپێکسڵییە، بە پشتگیری لە دۆخی شەو دەکەن.

بە بەراورد بە مۆبایلی iPhone 11، مۆبایلی iPhone 12 بە ڕێژەی 11% تەنکترە. وە بە هۆی ئەوەی ئەپڵ ڕوونمای جۆری OLED ـی بۆ بەکار هێناوە، ڕوونمای ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن ڕەنگ و ڕووناکی باشترە بە بەراورد بە LCD ـی iPhone 11.

تەکنەلۆژیای 5G ـی iPhone 12 پشتگیری لە تێکڕای خێرایی زانیارییەکان دەکات، کە توانای دەبێت خێرایی گێگابتێک بۆ داگرتن و 200 مێگابت لە چرکەیەکدا بۆ بارکردن بەردەست بخات. ئەپڵ دەڵێت تەکنەلۆژیاکە بڕێکی زۆر لە وزەی پاتری بەکارناهێنێت.

بە هۆی تایبەتمەندی Smart Data، مۆبایلەکە خودکارانە گۆڕانکاری لە بەکاربردنی تەکنەلۆژیای 4G و 5G دەکات.

مۆبایلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی MagSafe دەکات بۆ باشترکردنی ئەزموونی بارگاویکردنەوەی بێوایەر. ئەپڵ دەڵێت بارگاویکەرەوەکانی تایبەتمەندی ناوبراو پشتگیری بارگاویکردنەوە بە خێرایی تاوەکو 15 وات دەکەن.

نوێ دەکرێتەوە…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2GXISdH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە