بە فەرمی ئەمڕۆ پاش نمایش کردنی زنجیرەی هواوەی مەیت 40، کۆمپانیای هواوەی مۆبایلێکی دیکەی بە ناوی Huawei Mate 30E Pro 5G نمایش کرد، کە پێدەچێت مۆبایلەکە تەنها تایبەت بێت بە وڵاتی چین، لەگەڵ ڕاگەیاندی مۆبایلەکە چیپسێتێکی تری هواوەی دێتە کایەوە، بە ناوی Kirin 990E کە لەسەر بناغەی 7 نانۆمەتری بەرهەم هاتووە و دوو ناووک لە جۆری Cortex-A76 بە خێرایی 2.86 گێگاهێرتز و دوو ناووک لە جۆری Cortex-A76 بە خێرایی 2.36 گێگاهێرتز و 4 ناووک لە جۆری Cortex-A55 بە خێرایی 1.95 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت لەگەڵ GPUـی Mali-G76 کە 14 ناووک لە خۆ دەگرێت و دوو جۆر ناووکی NPU لە خۆ دەگرێت کە یەکێکیان گەورەیە و ئەوی تریان بچووکە(مایکرۆیە)
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.53 ئینجییە لە جۆری OLED و بە ڕوونی 2400 * 1176 پێکسڵ و بوونی نۆچێک کە کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ، هەروەها بە بیرگەی 128 و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت
خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 40 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 40 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد و 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ
هەروەها پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا لە ڕێگەی وایەوەرە بە هێزی 40 وات و لە ڕێگەی بێتەلەوە بە هێزی 27 وات، جگە لەوانەش خاوەن بڕوانامەی IP 68ـە بۆ دژە ئاو و تۆز
نرخی مۆبایلەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام سبەینێ لە کاتژمێر 0:00 لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی ئاشکرا بکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3objyBM
via IFTTT