ئەپڵ بڵندگۆی زیرەکی بچکۆلانەی HomePod Mini ـی ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ئەپڵ بڵندگۆی زیرەکی بچکۆلانەی HomePod Mini ـی ڕاگەیاند، لە پاش ئەوەی کە یەکەم نەوەی لە بڵندگۆیەکە لە ساڵی 2017 ڕاگەیاند.

هەر وەک نەوەی یەکەمی، بڵندگۆی HomePod Mini خاوەن ڕووکارێکی ڕیشاڵییە کە بە بژاردەی ڕەنگەکانی سپی و ڕەش بەردەست دەبێت، لەگەڵ ڕوونمایەکی زیرەک لە بەشی سەرەوەیدا بە هەبوونی پاشبنەمای ڕەنگەکانی Siri

یەکەم نەوەی بڵندگۆیەکە نرخی 349$ بوو، کە ئەمەش زۆر لە بڵندگۆ زیرەکەکانی دیکە گرانتر بوو. نرخی ئەم بڵندگۆ زیرەکە بچکۆلانەیەی ئەپڵ 99$ و مەبەستی ئەپڵ لە نرخە کەمەکەی بۆ بەردەستکردنی ئەم بەرهەمە ناوازەیەیە بۆ کەسانی زیاتر.

ئەپڵ دەڵێت دەنگ و یاریدەدەرە زیرەکەکەی ئەم بڵندگۆیە زیرەکترە و ئێستا دەتوانێت پەیامی نووسین و دەنگی بۆ کەسانی دیکە لە ڕێگەی iMessage بنێرێت.

هەروەها بڵندگۆیەکە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AirPlay 2 بۆ درووستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئامێرەکانی دیکە دەکات.

سوپاس بۆ چیپی U1، تەنها بە نزیککردنەوەی ئایفۆنەکەت لە HomePod Mini، ڕاستەوخۆ پەیوەست بە بڵندگۆیەکەوە دەبێت.

لە بنەڕەتدا، بڵندگۆی زیرەکی HomePod دیزاین کراوە تاوەکو لەگەڵ ئامێرەکانی ئەپڵ و لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple Podcasts ـدا کار بکات، بەڵام نوێکارییەکی داهاتووی بڵندگۆ زیرەکەکە وا دەکات پشتگیری لە خزمەتگوزارییە میوزیک و پۆدکاستە لایەنە سێیەمینییەکانی دیکەدا بکات.

لە مانگی داهاتوو بە نرخی تەنها 99$ و بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەشەوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3doCWpR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە