بە فەرمی وادەی نمایش کردنی مۆبایلی چەماوەی Galaxy W21 5G دیاری کرا

سامسۆنگ چەند ساڵێکە تایبەت بە بازاڕەکانی وڵاتی چین مۆبایلی چەماوە و گرانبەها بەرهەم دەهێنێت لە ژێر ناوی زنجیرەی W، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەمان مۆبایلەکانی زنجیرەی گالەکسی Fold دەبێت بۆ جۆری جیهانی، ئێستا سامسۆنگ پشت ڕاستی کردەوە نەوەیەکی تر لە زنجیرەکە بە ناوی Galaxy W21 5G نمایش دەکات، مۆبایلەکە لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو لە وڵاتی چین نمایش دەکرێت، کە بە پێی ڕاپۆرتەکان بێت تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy Z Fold2 5G دەبێت

لەوانەیە تاکە جیاوازی مۆبایلی Galaxy Z Fold2 5G و Galaxy W21 5G ئەو ڕەنگە ئاڵتوونییە ناوازە بێت، نرخی مۆبایلی Galaxy Z Fold2 5G لە چین CNY16,999 واتە بە نزیکی 2540 دۆلاری ئەمریکی، وە نرخی پێشبینی کراو بۆ مۆبایلی Galaxy W21 5G لە نێوان CNY18,999 بۆ CNY19,999 دەبێت واتە بە نزیکی لە نێوان 2840 بۆ 2889 دۆلاری ئەمریکی دەبێت، بەڵام ئەم جیاوازییە ئەگەر لە تەنها ڕەنگدا بێت جیاوازییەکی زۆری هەیە لە ڕووی نرخەوە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو بکەین بۆ نمایش کردنی مۆبایلەکە و بڵاو کردنەوەی تایبەتمەندی و نرخەکەی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37ZzbGO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە