بە فەرمی گووگڵ ناوی کۆمەڵەی G Suite گۆڕی بە Google Workspace و هەندێک تایبەتمەندی نوێی بۆ کۆمەڵەکە ڕاگەیاند

گووگڵ ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆمەڵەی G Suite ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ Google Workspace، ئێستا گووگڵ Workspace هەر یەک لە Gmail, Calendar, Drive, Docs, Sheets, Slides, Meet و هەندێکی تر لە خۆ دەگرێت و هەروەها گووگڵ چوار ڕەنگ و شێوازی نوێی بۆ ئایکۆنەکانی  Gmail, Drive, Calender, Meet ڕاگەیاند

لە دوای ئەوەی گووگڵ کۆمەڵەکەی Rebranding کردەوە، گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ کۆمەڵەکە زیاد کرد

 

یەکەمین دەستکاری کردن لە ئەپەکاندا لە ڕووی UI یاخوود بڵێین ڕووکاری بەکارھێنەرە، کە بەکارهێنەر وا هەست بکات بە تەواوی ئەپەکانی کۆمەڵەکە ڕووکارەکانیان لە یەکەوە نزیکن، هەروەها لەم مانگەدا گووگڵ تایبەتمەندی Meet picture-in-picture بۆ گووگڵ Docs لە Sheet و Slide ڕەوانە دەکات، هەروەها لە هەفتەکانی داهاتوو دەتوانیت بە شێوەیەکی داینامیکی بەڵگەنامەیەک لەگەڵ میوانەکان لە Chat Room دروست بکەیت و هاریکاری بکەیت، هەروەها گووگڵ پلان و نرخی بۆ ئاستەکانی بچووک و گەورە و ئاستی کۆمپانیا بۆ Business لە خزمەتگوزارییەکە ڕاگەیاند، بۆ Businessـی بچووک مانگانە بڕی 4.80 دۆلار دەبێت و دەتوانن 100 کەس لە Mettingـکان بەشدار بن و هەر بەکارهێنەرێک 30 گێگابایت بیرگە بەدەست بهێنێت، هەروەها بۆ پلانی Businessـی گەورە کە نرخی 9.60 دۆلارە بۆ هەر مانگێک دەتوانن 150 کەس لە Mettingـکان بەشدار بن و هەر بەکارهێنەرێک 2 تێرابایت بیرگە بەدەست بهێنێت، هەروەها بۆ پلانی Business لە ئاستی کۆمپانیا مانگانە بە بڕی 18 دۆلار دەبێت و دەتوانن 250 کەس لە Mettingـکان بەشدار بن و هەر بەکارهێنەرێک 5 تێرابایت بیرگە بەدەست بهێنێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iAQy2r
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە