نوێترین نوێ کردنەوەی یاری Fortnite بە نزیکی 60 گێگابایت قەبارەی یارییەکە بچووک دەکاتەوە لەسەر کۆمپیوتەر

لە کاتێکدا کە لە نوێترین نوێ کردنەوەکانی یاری فۆرتنایت لەسەر کۆمپیوتەر، جل و بەرگەکانی هاڵۆوین زیاد دەبێت و بەمزووانەش کۆنسێرتی J Balvin، سوپرایزێکی دیکە لە لایەن Epic Gamesـەوە بۆ بەکارهێنەران کرا کە بچووک کردنەوەی فایلەکانی یارییەکە بوو لەسەر سیستەمی ویندۆز، لە نوێترین پاچی یارییەکە بۆ مۆدی Battle Royal کە پاچی 14.40 بوو و کێشی بە نزیکی 27 گێگابایت بوو، لەگەڵ داونلۆد کردنی ڕاستەوخۆ قەبارەی فایلەکانی یارییەکە لە سەرووی 90 گێگابایتەوە بچووک دەبێتەوە بۆ 31 گێگابایت، هەروەها بە پێی وتەی هەژماری فەرمی یارییەکە بێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە ڕێگەی گونجاندنی پێکهاتەی فایلەکانی یارییەکە توانیویانە ئەم کردارە ئەنجام بدەن، هەروەها دەڵێت پێدەچێت بەکارهێنەران سوود لەم بچووک کردنەوە وەر بگرن بۆ خێراتر کردنەوەی یارییەکە

یارییە ئۆنلاینەکان قەبارەیان زۆر نائاسایی بەرز دەبێتەوە، بۆ نموونە لە ساڵی 2018 فۆرتنایت لەسەر ویندۆز تەنها 18 گێگابایت بوو، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵدا قەبارەکەی بەرز بوویەوە بۆ سەروو 90 گێگابایت، کە ئەمە تووشی کێشەکەیەکی گەورەت دەکات و زۆرینەی بەکارھێنەران یارییەکان دەسڕنەوە بەهۆی ئەم کێشەیەوە، بۆ نموونە یاری Call of duty warzone لە وەرزی پێنجەمدا قەبارەی بەرز بوویەوە بۆ زیاتر لە 200 گێگابایت، لە کۆتاییدا سوپاس بۆ Epic Games چوونکە توانی قەبارەی یارییەکە بێ تێک دانی گرافیک و لادانی هیچ بەشێک بچووک بکاتەوە، پێویستە لەسەر ستۆدیۆکانی تریش چاو لە Epic Games بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2TdXTdR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە