کواڵکۆم لە بۆنەیەکی ساڵانەدا بە ناوی Qualcomm) Tech Summit-لووتکەی تەکنەلۆژیای کواڵکۆم) نوێترین چیپسێتەکانی ساڵ نمایش دەکات، ئەمساڵیش کواڵکۆم وادەی بۆنەکەی دیاری کرد و لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بۆ کۆتایی ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت
پێشبینی دەکرێت چیپسێتی سناپدراگۆن 875 بە بناغەی 5 نانۆمەترییەوە ڕابگەیەنرێت لەگەڵ ڕاگەیاندی چیپسێتی سناپدراگۆن 775، کە کواڵکۆم سناپدراگۆن 875 پێشبینی دەکرێت ناووکی دەستکاری کراو و بەهێز کراوی Cortex X1 لە خۆ بگرێت و ناووکەکانی 1+3+4 ناووک بن واتە دانەیەکی زۆر زۆر بەهێز و 3 دانەی بەهێز و 4 دانە بۆ کاری ئاسایی، هەروەها پێشبینی دەکرێت چیپسێتی سناپدراگۆن 775 بناغەی 6 نانۆمەتری بێت و ببێت بە باشترین چیپسێت بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2I2BfTL
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..