گووگڵ تایبەتمەندی و ئامرازی نوێ بۆ ئەپی یوتیوب بڵاو دەکاتەوە

چەند رۆژێک لەمەو پێش، گووگڵ دەستی کرد بە ڕەوانە کردنی نوێ کردنەوەیەک بۆ بەکارهێنەران هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بۆ زیاد کردنی چەند تایبەتمەندی و ئامرازێک و چەند گۆڕانکارییەک لە ڕووکاری بەکارهێنەرەکەیدا

 

ئێستا دەتوانیت لە کرداری full-screen mode بە ئاسانی بچیتە دەرەوە و بچیتە ناوەوە، تەنها بە خزاندن لەسەر ڤیدیۆیەکە دەچێتە بواری landscape و دەچێتە کرداری full-screen، هەروەها بۆ Minimize کردنی ڤیدیۆیەکە تەنها پەنجەت بخزێنە بۆ خوارەوە

 

دووگمەی داخستنی Captionsـەکان چیدیکە لە سێ خاڵەکەدا بوونی نییە، بەڵکو دەتوانیت بە ڕاستەخۆ لە overlay menu داخستن بۆ کاپشنەکان بکەیت، هەروەها دوگمەی autoplayـیش بە هەمان شێوە ڕاستەوخۆ چۆتە ئەوێ بۆ کار ئاسان کردنی بەکارهێنەران

تایبەتمەندی چاپتەرەکانی ڤیدیۆ کە لە ماوەی پێشوودا بۆ دێسکتۆپ نیشان درا، ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOSـیش بەردەستە و دەتوانیت تەماشای چاپتەری ڤیدیۆیەکان بکەیت و لە هەموو چاپتەرەکان سەردێڕی ڤیدیۆکەی لەسەر نووسراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mF9pM5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە