بە فەرمی لینۆڤۆ یەکەمین لاپتۆپی جیهانی نمایش کرد کە بیستۆکی بێتەلی بە شێوەیەکی بنچینەی تێدا جێگیر کرابێت

داهێنانەکان زۆرتر و زۆرتر دەبن لەم سەدەیەدا، بەهۆی بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیا، لاپتۆپەکان یەکێک لە گرنگترین ئەو ئامێرانەن ڕۆڵیان هەیە لە دۆزینەوەی تەکنەلۆژیای نوێ، لینۆڤۆ داهێنانێکی نوێ ئەنجام دەدات کە لاپتۆپێکە بە شێوەیەکی بنچینەی بیستۆکی بێتەل لە خۆ دەگرێت و لاپتۆپەکە ناوی Lenovo ThinkBook 15 Gen 2ـە

 

لاپتۆپەکە بە چوار جۆری ڕوونما بەردەست دەخرێت کە یەکەمین جۆریان قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری TN بە ڕوونی FHD و دووەمین جۆریان قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری IPS بە ڕوونی FHD و سێیەمین جۆریان قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری IPS بەڵام بەهەبوونی ڕێژەی 100%ـی sRGB و هەروەها چوارەمین جۆری ڕوونما قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری IPS بە ڕوونی FHD و پشتگیری دەست لێدان یاخوود بڵێین Touch دەکات

بە دوو بژاردەی پرۆسێسەر بەردەست دەخرێت کە یەکێکیان پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنێتێڵە و یەکێکیان پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی 4000ـی ڕایزنی سەر بە کۆمپانیای ئەی ئێم دیییە، هەروەها بە گرافیک کاردە ناوەکییەکانی Intel Iris Xe و Intel UHD و هەروەها گرافیک کاردی NVIDIA GeForce MX450 بەردەست دەخرێت

بژاردەی بیرگەی لاپتۆپەکە تاوەکو 1 تێرابایتە لە جۆری M.2 PCIe Gen4 SSD و 2 تێرابایتە لە جۆری 5400rpm HDD، هەروەها خاوەن دوگمەیەکی زیرەکی پاوەرە کە هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر جێگیر کراوە و یەک دەرچەی Thunderbolt 4 و یەک دەرچەی USB 3.2 Gen2 Type-C (USB+DP+PD) و دوو دەرچەی USB 3.2 Type-A (with one Always On)

 

دەرچەی HDMI و تایبەتمەندییەکانی Bluetooth 5.0 و Wi-Fi 6 لە خۆ دەگرێت و بە یەک ڕەنگ کە رەنگی خۆڵەمێشییە بەردەست دەخرێت و بڵندگۆکانی لە جۆری Stereoـن و پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Audio دەکەن و لە ئەم مانگەدا بە نرخی دەست پێکی 949 دۆلار بۆ هەردوو جۆری پرۆسێسەر بەردەست دەخرێت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ilbp9X
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە