هەندێک لە بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE کێشەی گەرم بوونی کاتژمێرەکەیان هەیە

لەوانەیە کێشەیەک هەبێت لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE نوێ، هەندێک لە بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE لە کۆریای باشوور لە تۆڕی Reddit ڕاپۆرتیان داوە کە تاوەکو ئێستا 6 ڕاپۆرتە، باس لە گەرم بوونێکی زۆری کاتژمێرە زیرەکەکە دەکات و پەڵەیەکی زەرد کە لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی کاتژمێرەکە دەردەکەوێت

 

هەموو ئەو بەکارھێنەرانەی کە کێشەی گەرم بوونی کاتژمێرەکەیان هەبووە لە مەچەکیاندا یان لەکاتی بارگاویکردندا گەرم بوون و پاشان ئەو پەڵەیە درووست بووە و وەک لە تۆڕی Reddit باسکراوە:

 

بەکارهێنەرەکە لە ڕۆژی 8ـی 10 بەرهەمەکەی وەرگرت، بەکارهێنەرەکە شەوی 9ـی 10 لەگەڵ کاتژمێرەکە لەسەر مەچەک خەوتبوو، لە ڕۆژی 10ـی 10 بەکارهێنەرەکە هەستا و بینی مەچەکی زۆر گەرمە و بە خێرایی کاتژمێرەکەی لە دەستی کردەوە، هەروەها بینی هیچ سیگناڵێک(نیشانەیەک) لە کاتژمێرەکەوە بوونی نییە، بەڵام دەنگی لێوە هات کاتێک کاتژمێرەکە گەڕانی بۆ تایبەتمەندی Find my Watch ئەنجامدا، بەکارهێنەرەکە لە ڕۆژی 16ـی 10 کاتژمێرەکەی بردەوە و بۆیان گۆڕی و دانەیەکی نوێیان پێدا

 

تاوەکو ئێستا هیچ ڤیدیۆیەکی هەڵوەشاندنەوەی پارچەکانی کاتژمێرە زیرەکەکە بە ڕوونی بوونی نییە، بۆیە ڕوون نییە کە لەوانەیە چی ببێتە هۆکاری کێشەکە، بەڵام وەک تێبینی کرا لەسەر تۆڕی Reddit، ئەگەر لەگەێ دیزاینی مۆدێلەکانی پێشودا هاوشێوە بێت، ئەمە لەوانەیە Display Connecters بێت لە نزیک Taptic Engine



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3o8sNmo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە