بە فەرمی کۆمپانیای Acer دێسکتۆپی ConceptD 300 و دوو لاپتۆپی ConceptD 7 نمایش کرد

 

بە فەرمی کۆمپانیای Acer بەرهەمی نوێی لە زنجیرەی ConceptDـی کۆمپیوتەر ڕاگەیاند، کە دوو لاپتۆپ بە ناوەکانی ConceptD 7  و ConceptD 7  Pro نوێ کردنەوە، دێسکتۆپێکی نوێی بە ناوی ConceptD 300، نرخی دەست پێکی لاپتۆپی ConceptD 7 Pro بریتییە لە 3500 دۆلار و نرخی دەست پێکی ConceptD 7 بریتییە لە 3300 دۆلار و لە باکووری ئەمریکا لە سەرەتای مانگی 12 دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت، بەڵام دێسکتۆپی ConceptD 300 لە هەمان کاتدا بەردەست نابێت بەڵکو لە EMEA لە مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 1,299 یۆرۆ بەردەست دەبێت

 

دێسکتۆپی ConceptD 300 تایبەتمەندییەکی بەرزی هەیە بۆ ئاستی ناوەند، بۆ ئەوانەی کار لە پرۆژەکانی BIM و CAD دەکەن، هەروەها توانای هەیە بە شێوەیەکی باش کارە 3Dـکان ڕەها بکات، لە ڕێگەی ڕەقەکاڵایەکی بەهێزەوە کە پرۆسێسەری نەوەی دەیەمی ئێنتێڵی لەسەر جێگیر کراوە و گرافیک کاردی دەتوانرێت تاوەکو NVIDIA GeForce RTX 3070 بەرز بکرێتەوە و بیرگەی جۆری HDD تاوەکو 4 تێرابایت و بیرگەی جۆری PCIe M.2 SSD تاوەکو 1 تێرابایت بەرز دەکرێتەوە

 

تەواوی تایبەتمەندی و نرخی دێسکتۆپەکە:

 

Acer ConceptD 300

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 Pro.

 

پرۆسێسەر: نەوەی دەیەمی پرۆسێسەرەکانی Intel core i5 و Intel core i7.

 

ڕام: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 64 گێگابایت لە جۆری DDR4-2666MHz.

 

گرافیک کارد:

NVIDIA RTX 3070

NVIDIA RTX 2070 Super

NVIDIA Quadro P2200

 

بیرگە: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 4 تێرابایت لە جۆری HDD، بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری M.2 PCIe SSD.

 

پەیوەندییەکان: Wi-Fi 6

Bluetooth 5.1

 

ڕەهەندەکان: 7.87 (W) x 15.98 (D) x 14.76 (H) inches

(200mm x 406mm x 375mm)

 

فراوان بوونی بیرگە: 1 دانە PCIe x16، دوو دانە M.2.

 

بەردەست بوون: مانگی 11 لە EMEA، مانگی 10 لە چین.

 

نرخ: لە 1299 یۆرۆوە دەست پێ دەکات.

 

 

___________________________

 

تەواوی تایبەتمەندی و نرخی هەردوو لاپتۆپی Acer ConceptD 7 Pro و Acer ConceptD 7:

 

Acer ConceptD 7

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 Pro.

 

پرۆسێسەر:

Core i7-10875H

Core i7-10750H

Core i5-10300H

 

ڕام: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 Dual-channel.

 

گرافیک کارد: NVIDIA RTX 2080 Super Max-Q.

بیرگە: 512 گێگابایت، 1 تێرابایت، 2 تێرابایت لە جۆری PCIe NVMe SSD

RAID 0.

 

ڕوونما: 15.6 ئینج لە جۆری IPS بە ڕوونی 3840×2160 (UHD).

 

دەنگ: DTS X:Ultra Audio.

 

پەیوەندییەکان: Killer Wi-Fi 6 AX1650i.

 

پاتری: تاوەکو 7 کاتژمێر بەرگە دەگرێت.

 

ڕەهەندەکان: 14.13 x 10.03 x 0.70 inches

(358.5mm x 255mm x 17.9mm).

 

کێش: 4.63 pounds (2.1kg).

 

بەردەست بوون: مانگی 12 (NA).

مانگی 10 (EMEA).

 

نرخ: دەست پێ دەکات لە 3300 دۆلار.

 

__________________________

 

Acer ConceptD 7 Pro

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 Pro.

 

پرۆسێسەر:

Core i7-10875H

Core i7-10750H

Core i5-10300H

 

ڕام: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 Dual-channel.

 

گرافیک کارد: NVIDIA Quadro RTX 5000 Max-Q

NVIDIA Quadro RTX 3000.

 

بیرگە: 512 گێگابایت، 1 تێرابایت، 2 تێرابایت لە جۆری PCIe NVMe SSD

RAID 0.

 

ڕوونما: 15.6 ئینج لە جۆری IPS بە ڕوونی 3840×2160 (UHD).

 

دەنگ: DTS X:Ultra Audio.

 

پەیوەندییەکان: Killer Wi-Fi 6 AX1650i.

 

پاتری: تاوەکو 7 کاتژمێر بەرگە دەگرێت.

 

ڕەهەندەکان: 14.13 x 10.03 x 0.70 inches

(358.5mm x 255mm x 17.9mm).

 

کێش: 4.63 pounds (2.1kg).

 

بەردەست بوون: مانگی 12 (NA).

مانگی 10 (EMEA).

 

نرخ: دەست پێ دەکات لە 3500 دۆلار.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3op6OYh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە