چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیای وەن پڵەس کۆنگرەیەکی بەست بۆ نمایش کردنی مۆبایلێکی تری ئاست بەرزی خۆی کە وەن پڵەس 8T بوو و ئەوەی زۆرینەی بەکارھێنەران داوایان دەکرد لە وەن پڵەس بەجێی هێنا، کە ئەویش بارگاوی کەرەوەیەکی خێرا بوو بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی و دواجار بارگاوی کەرەوەی 65 واتی لەگەڵ مۆبایلی OnePlus 8T دانا، ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی فرۆشتنی مۆبایلەکەیە لە وڵاتی چین، وەن پڵەس لە ماوەی یەک خوولەک بە بڕی 100 ملیۆن یوانی چینی کە یەکسانە بە 14.9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و بڕی 200 ملیۆن یوانی چینی کە یەکسانە بە 29.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی 10 خوولەکدا فرۆشتووە، نرخی مۆبایلەکە لە وڵاتی چین بریتییە لە 3399 یوانی چینی کە یەکسانە بە 508 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 3699 یوانی چینی کە یەکسانە بە 553 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 8T 5G:
ڕوونما:
قەبارە: 6.55 ئینج.
جۆر: Fluid Amoled.
وردی نیشاندان:1080 بە 2400 پێکسڵ.
خێرایی: 120 هێرتز.
دیزاین:
نۆچ: نییە.
چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
پڕۆسێسەر: (Snapdragon 865 (7nm.
گرافیک: Adreno 650
ڕام: 8 و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X.
بیرگە: 128 و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1
ئەستووری: 8.4 میلیمەتر.
کێش: 188 گرام.
پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرا بە توانای 65 وات.
کامێرای پشتەوە:
سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide.
دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری Macro.
چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.45 لە جۆری چاڵی ژێر ڕوونما
هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
دەرچە: USB-C – بیستۆک.
• ڕایەڵە: 5G SA/NSA, Dual 4G VoLTE, Wi-Fi 6 802.11 ax 2X2 MIMO, Bluetooth 5.1, GPS (L1+L5 Dual Band) + GLONASS
• سیمکارت: دووانە سیمکارت.
• ڕەنگ: سیلڤەر – سەوزی ئاوی
• سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری OxygenOS 11(بنچینەکراو لەسەر Android 11).
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dBNmCQ
via IFTTT