سۆنی وردەکاری لە بارەی کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەس بۆ پلەیستەیشن 5 بڵاو دەکاتەوە

 

سۆنی وردەکاری زیاتری لە بارەی کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەس بۆ پلەیستەیشن 5 ڕاگەیاند، خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی کۆنسۆڵەکاندا بەردەست دەبێت واتە لە ڕۆژی 12 مانگی داهاتوو لە US بەردەست دەبێت و لە ڕۆژی 19ـی مانگ لە سەرتاسەری جیهان بەردەست دەبێت، دەرزەنێک لە تایتڵەکانی پلەیستەیشن 4 بۆ پلەیستەیشن 5 لە ڕێگەی کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەسەوە بەردەست دەبێت بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس بێ بوونی هیچ پارەیەکی زیادە، وە هەموو یارییەکان بەردەست دەبن تاوەکو ئەو کاتەی خزمەتگوزارییەکە کارایە

 

خزمەتگوزارییەکە لە سەرتاسەری جیهان لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کۆنسۆڵەکە بەردەست دەبێت، بۆ نموونە لە ڕۆژی 12 مانگی داهاتوو لە وڵاتانی US, Japan, Canada, Mexico, Australia, New Zealand, South Korea بەردەست دەبێت و لە ڕۆژی 19 مانگی داھاتووEurope, the Middle East, South America, Asia, South Africa بەردەست دەبێت، هەروەها کۆکراوەکە لە چین بەردەست نابێت، سۆنی دەڵێت کۆکراوەکە تەنها بۆ ئەوانە بەردەست دەبێت کە خاوەنی پلەیستەیشن 5ـن و ڕوون نییە بۆ ئەوانەش بەردەست دەبێت یاخوود دەتوانن یاری پێ بکەن کە خاوەنی پلەیستەیشن 4ـن

 

هەروەها سۆنی لیستێکی نوێ کراوەی یارییەکانی کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەسی بڵاو کردەوە، دوو یاری نوێ زیاد کراوە بەراورد بە لیستی پێشوو کە لە مانگی پێشوو بڵاو کرایەوە، یارییەکانی Call of Duty: Black Ops III – Zombies Chronicles Edition  و Crash Bandicoot N. Sane Trilogyـنن و ئەمە لیستی تەواوەتی ئەو یارییانەیە کە لە کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەس بۆ پلەیستەیشن 5 بەردەست دەبن:

Bloodborne

Days Gone

Detroit: Become Human

God of War

Infamous Second Son

Ratchet and Clank

The Last Guardian

The Last of Us Remastered

Until Dawn

Uncharted 4: A Thief’s End

Batman: Arkham Knight

Battlefield 1

Call of Duty: Black Ops III – Zombies Chronicles Edition

Crash Bandicoot N. Sane Trilogy

Fallout 4

Final Fantasy XV Royal Edition

Monster Hunter: World

Mortal Kombat X

Persona 5

Resident Evil 7: Biohazard

 

سۆنی دەڵێت ئەم یارییانەی پلەیستەیشن 4 کە لە پلەیستەیشن 5 بەردەست دەبن پێدەچێت سوودی زۆر لە ڕێگەی ڕەقەکاڵاوە بۆ بەکارهێنەران دابین بکەن، بۆ نموونە خێراتر کردنەوەی یارییەکان و بەرز بوونەوەی ئێف پی ئێس و چەندین وردەکاری تر

 

لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وردەکارییەکانی خزمەتگوزاری کۆکراوەی پلەیستەیشن پڵەس، سۆنی ئەو یارییانەی بڵاو کردەوە کە دەبێتە خۆڕایی لە مانگی داهاتوو بۆ خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس، یەکەمین یاری کە بۆ پلەیستەیشن 5 دەبێتە خۆڕایی یاری Bugsnax دەبێت و لە ڕۆژی 3 مانگی داهاتوو بۆ ڕۆژی 4 مانگی 1 ساڵی داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 5 دەبێتە خۆڕایی، بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 4 هەر بە پارە دەبێت، هەروەها ئەو یارییانەی بۆ پلەیستەیشن 4 بەردەست دەبن هەردوو یاری Middle-earth: Shadow of War و Hollow Knight: Voidheart Edition دەبن و لە ڕۆژانی 3 مانگی داهاتوو بۆ ڕۆژی 30 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2HOadPx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە