ڤیدیۆی لێک هەڵوەشاندنەوەی پارچەکانی پلەیستەیشن 5 چەندین تایبەتمەندی کۆنسۆڵەکە دەر دەخات

ئەمڕۆ کۆمپانیای سۆنی بۆ یەکەمین جار لە یوتیوبی فەرمی پلەیستەیشن خۆیەوە ڤیدیۆی لێک هەڵوەشاندنەوەی پارچەکانی پلەیستەیشن 5ـی بڵاو کردەوە کە لە لایەن Yasuhiro Ootori سەرۆکی میکانیکی دیزاینی پلەیستەیشن 5ـە

یەکەمین دەرخستنی لێک هەڵوەشاندنەکە ئەوەیە لە دوای لابردنی پارچە لاوەکییەکانی پلەیستەیشن 5 جێگای بیرگە زیاد کردن لە جۆری M.2 دەبینیت و دەتوانیت درایڤی گونجاوی PCIe 4.0 بکڕیت بۆ بەرزکردنەوەی بیرگەی پلەیستەیشن 5ـکەت

 

هەروەها زۆرینەی ڤیدیۆکە باس لەوە دەکات سۆنی چۆن بە بیر کردنەوە و بە خەریک بوونەوە پلەیستەیشن 5 بە تەواوی خزمەتگوزارییەوە بەرهەم هێناوە و تەواو دڵنیای دەدات لەوەی پارچەکانی زۆر بە ئاسانی لاببردرێن وەک درایڤی Blu-ray و پرۆسێسەر و ڕام و بیرگە و تەنانەت پاوەر سەپڵایە 350 واتییەکەش

بۆ ساردکردنەوەی کۆنسۆڵەکە سۆنی ساردکەرەوەیەکی گەورە بەکار دەهێنێت کە تیرەی 120mm و 45mm ئەستوورە و هەواکەی دوو لایەنەیە، هەروەها سۆنی نقوم بوویەکی گەرمی یاخوود واتاکەی بە ئینگلیزی باشترە بۆ لێک تێگەشت Heat Sink بە کار دەهێنێت بۆ ساردکردنەوە، لەگەڵ درووست کەرێکی هەوا و سۆنی دەڵێت بە تەواوەتی هەمان توانای ژووری هەڵمینی دەبێت، هەروەها هاوشێوەی پلەیستەیشن 4 پلەیستەیشن 5ـیش شلەی کانزایی بەکار دەهێنێت بۆ ساردکردنەوە

سۆنی دەڵێت دوو ساڵ کاریان لەسەر پەرەپێدانی ئەم شلە کانزایە کردووە و بە ڕێگای جۆرا و جۆر و دۆخی جۆراو جۆر تاقیان کردۆتەوە و هەروەها لە نێوان پرۆسێسەر و Heat Sinkـکەکە دانراوە بۆ ئەوەی توانایەکی زۆر باش ببەخشێت بۆ ساردکردنەوە

سۆنی دەڵێت پێنج ساڵی لە دیزاین کردن و پەرەپێدانی پلەیستەیشن 5 بەسەر بردوە و جەختی لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی ژاوەژاو و بەرزکردنەوەی شێوازی ساردکردنەوەکانی کردووە، ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی پلەیستەیشن 4 و تەنانەت جۆری پرۆش کێشەی ژاوە ژاو و گەرم بوونیان هەبووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2SBSYTM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە