بە فەرمی مۆبایلی هواوەی مەیت 40 بە ڕوونمای 90 هێرتز و چیپسێتی قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 40 نمایش کرد، کە پێک هاتبوون لە چەند بەرهەمێک و هواوەی مەیت 40 یەکێک بوون لەو بەرهەمانە، مۆبایلەکە هەڵگری چیپسێتی Kirin 9000Eـیە کە بەراورد بە چیپسێتی Kirin 9000 کە لەسەر هواوەی مەیت 40 پرۆ و مەیت 40 پرۆ پڵەس جێگیر کراوە جیاوازی ئەوەیە 22 ناووکی GPU لە خۆ دەگرێت لە جیاتی 24 ناووک، هەروەها یەک دانە ناووکی گەورەی NPU لە خۆ دەگرێت لە جیاتی دوو ناووک، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری flexible OLED بە ڕوونی 2376 x 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز

خاوەن سێ کامێرایە لە بەشی دواوەیدا و کامێرای چوارەم کە دوور بینییە نییەتی بەڵام هواوەی مەیت 40 پرۆ لە خۆی دەگرێت، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 16 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕوونی کامێرای سێڵفییەکەی ئاشکرا نەکراوە

 

هەروەها پاتری قەبارە 4200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 40 وات دەکات و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها بڕوانامەی IP 53 بۆ دژە پرشەی ئاو لە خۆ دەگرێت، هواوەی کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکەی لە پێشانگاکان ئاشکرا نەکردووە بەڵام نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا کردووە کە بریتییە لە 899 یۆرۆ

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2TdNWgN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە