لەگەڵ هاتنی وەشانی ئەندرۆید 11، چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ گەشەپێدەران و بەکارھێنەرانی ئاسایی زیاد بوون و چەندین نوێ کاری و باشتر کردنی لە خۆ گرت، ئێمە ئەمڕۆ باسی یەکێک لەو تایبەتمەندییانە دەکەین کە زۆرینەی بەکارھێنەران ڕقیان لێی دەبێتەوە کە ناوی Smart Keyboard Suggestionsـە بە واتای پێشنیارەکانی تەختەکلیلی زیرەک دێت و بە چوار جۆر پێشنیاری دەکات کە بریتین لە جۆرەکانی form filling, 2FA verification, smart responses, and search query suggestions
لەگەڵ ئەوەی تایبەتمەندییەکە چەندین سوودی هەیە وەک پڕکردنەوەی خودکاری ناو هێڵ و چەندین سوودی تر، بەڵام زۆرینەی بەکارھێنەران بە دڵیان نییە و خۆشبەختانە گووگڵ لە وەشانی ئەندرۆید 11 بە شێوەیەکی بنچینەیی و لە نێو ڕێکخستنەکان ڕێگە دەدات تایبەتمەندییەکە ناچالاک بکەین بەم شێوەیە:
1- بڕۆ سەر بەشی ڕێکخستنەکان(Settings).
2- کرتە بکە لە Privacy.
3- کرتە بکە لە Device Personalization Services.
4- کرتە بکە لە Keyboard option.
5 – تایبەتمەندی Keyboard Suggestions toggle لە کار بخە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Hu7n2z
via IFTTT