بە فەرمی مۆبایلی Xioami Mi 10T Lite وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان بە چیپسێتی سناپدراگۆن 750G نمایش کرا

دەنگۆکان زۆرتر زۆرتر بوون لەم ماوەیە دەربارەی نمایش کردنی بەرهەمێکی ڵایت لەگەڵ دوو بەرهەمە سەرەکییەکەی زنجیرەی می 10 تی، ئەمڕۆش شاومی بە فەرمی لە کۆنگرەیەدا مۆدێلی ڵایتی نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و خاوەن تایبەتمەندی Adaptive Sync Displayـیە بۆ گونجاندنی تێکڕای نوێ بوونەوە بە پێی دۆخی بەکارهێنان، هەروەها تایبەتمەندییەکانی HDR 10 و بڕوانامەی TÜV Rheinland و هەردوو مۆدی خوێندەوە و تیشکی خۆر لە وەشانی سێیەم لە خۆ دەگرێت و بە شووشەی Gorilla Glass 5 پارێزگای لە ڕوونماکەی دەکرێت

هەروەها یەکەمین مۆبایلی جیهانە کە هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 750G بێت بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و ڕامی 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت

هەروەها خاوەن 4 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها خاوەن کامێرایەکی سێڵفییە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری چاڵی ڕوونما

خاوەن پاترییەکی قەبارە 4820 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت و خاوەن دوو بڵندگۆی Stereoـیە بە پشتگیری Hi-Resـەوە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت و لەسەر دوگمەی Power لە خۆ دەگرێت و خاوەن شلەی ساردکەرەوەیە و بەرگەی پرژەی ئاو دەگرێت

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بە فرۆشتنی خێرا بریتییە لە 249 یۆرۆ، بەڵام بە ئاسایی بۆ هەمان بیرگەی و ڕام بریتییە لە 279 یۆرۆ و هەروەها بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت نرخی بریتییە لە 329 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/34e5BKa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە