هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X و Xbox Series S دەبنە یەکەمین کۆنسۆڵی جیهان پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Vision HDR بۆ یارییەکان بکەن

کۆمپانیای Dolby ڕایگەیاند Xbox Series X و Xbox Series S دەبنە یەکەمین کۆنسۆڵی جیهان پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Vision HDR بکەن و پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmosـیش بۆ دەنگ دەکەن، تایبەتمەندی Dolby Atmosـی سێ دووری لەگەڵ بڵاو کردنەوەی هەردوو کۆنسۆڵەکە بەردەست دەبێت بەڵام تایبەتمەندی Dolby Vision HDR دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

لەگەڵ Dolby Vision، کۆمپانیاکە بەڵێنی ئەوەی داوە یارییەکان 40 جار ڕۆشن تر، 10 جار ئاستی ڕەشی قوڵتر، بەرزکردنەوەی قوڵایی ڕەنگەکان بۆ 12 بت دەدات کە بە فراوانی جیاواز دەبێت بەپێی تەلەفزیۆن یان مۆنیتەرەکەت بەڵام وەک زۆربەی پیشاندەرەکان تەنها پشتگیری 10 بتی قوڵایی رەنگ دەکەن و هەندێکی کەم تەنانەت نزیک دەبن لە بەرزترین ئاستی درەوشاوەی تایبەتمەندی Dolby Vision

 

لە کاتێکدا مۆدێلەکانی Xbox Oneـی ئێستا پشتگیری هەردوو تایبەتمەندی Dolby Atmos/Dolby Vision دەکەن، کە تەنها لەگەڵ تۆڕی نێتفلیکس و میدیا تەوژمەکانی تر کاردەکات نەک یاری، لەگەڵ زنجیرەی ئێکس و ئێس هەردوو  تایبەتمەندییە کار دەکەن لەگەڵ تەوژمی میدیا و یارییە پشتگیریکراوەکان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2GTo5Yp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە