ئەپڵ پشتگیری زمانی سویفتی بۆ سیستەمی Windows زیادکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە بڵەگی فەرمی زمانی پڕۆگرامداڕێژی Swift ڕایگەیاند کە پشتگیری زمانەکەیانی بۆ سەکۆیەکان فراوانتر کرد و لەمەودوا بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆزیش بەردەستە.

بە زیادکردنی پشتگیری زمانەکە بۆ سیستەمی Windows، لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئەو سیستەمە دەتوانن کۆدەکانی زمانی Swift ڕەن بکەن و بەکاری بهێنن بۆ پڕۆگرامکردنی ئەپ و ئامرازە جۆراوجۆرەکان. ئەم پشتگرییە هەریەکە لە کۆمپایلەر و ئامرازە سەرەکییەکانی زمانەکە وەک dispatch و Foundation و XCTest لە خۆ دەگرێت، کە بۆ ماوەیەکی زۆرە بوونیان هەن و گەشەپێدەران بەکاریانی دەهێنن بۆ درووستکردنی ئەپەکانیان.

ئەپڵ دەڵێت زیادکردنی ئەم پاڵپشتییە، مانای فرەجۆری پشتگیری زمانەکە دەگەیەنێت لە سیستەمە کارپێکەرە جیاوازەکان، هەر وەک چۆن لە کاتی بەردەستکردنی، زمانەکە پشتگیری لە سیستەمی Linux ـیش دەکرد بەدەر لە macOS.

ئەمە ئەپێکی سادەیە بۆ سیستەمی Windows، کە بە زمانی Swift لە لایەن ئەپڵەوە درووست کراوە (کۆد لێرە بدۆزەوە):

بۆ درووستکردنی ئەپڵیکەیشن و ئامرازەکان بە زمانەکە، پێویستت بە کەرەستەکانی گەشەپێدانی CMake و Ninja و Windows SDK و هەروەها ئەپی Visual Studio دەبێت. ئەپڵ دەڵێت لە داهاتوودا زمانەکە توانای ئەوەی دەبێت بە کەرەستەی تایبەت بە خۆی و بەبێ یارمەتی لە ناوبراوەکانی پێشوو کۆمپایل بکرێت.

جێگەی ئاماژە پێکردنە، زیاد لە ساڵێکە کۆمپانیاکە خەریکی زیادکردنی پشتگیری زمانە نایابەکەیەتی بۆ سیستەمی Windows. ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، چونکە لەمەودوا ئەپی زیاتر لە لایەن گەشەپێدەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەبینین بۆ Windows.

زمانی پڕۆگرامداڕێژی Swift بۆ یەکەمجار لە مانگی 6 ـی حوزەیرانی ساڵی 2014 وەک جێگرەوە بۆ زمانی Objective-C ـی تایبەت بە سەکۆیەکانی ئەپڵ لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە ڕاگەیاندرا. لەو ماوە کورتەدا، زمانەکە بەکارهێنەرێکی ئێجگار زۆری پەیدا کرد و توانی خۆی بگەیەنێتە لیستی 10 باشترین زمانەکانی پڕۆگرامداڕێژی لە جیهاندا. لە سەرەتادا تەنها پشتگیری لە سیستەمەکانی macOS و Linux دەکرد بۆ کۆد کۆمپایل کردن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2RPrDx5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە