بە فەرمی مۆبایلی Vivo X50e بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم و چوار کامێرا و زیاترەوە نمایش کرا

ڤیڤۆ ئەمڕۆ مۆبایلێکی ئاست ناوەندی نوێی بۆ بازاڕەکانی وڵاتی تایوان لە ژێر ناوی Vivo X50e نمایش کرد، خاوەن چوار کامێرایە لە بەشی دواوەیدا و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات و چیپسێتی سناپدراگۆن 765G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە، Vivo X50e هەرزانترین مۆبایلی زنجیرەی Vivo X50ـیە

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.44 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

هەروەها هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 765Gـیە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات

هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 4350 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات و پشتگیری NFC دەکات و خاوەن دەرچەی جاکیشە

لە تایوان لە سبەینێوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی NT$13,990 کە بە نزیکی دەکاتە 480 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33cHZ9s
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە