مایکرۆسۆفت پشتگیری TrackPad بۆ هەردوو ئەپی Excel و Word تاقی دەکاتەوە بۆ ئایپادەکان

لەگەڵ ڕاگەیاندی تەختەکلیلی جادوویی نوێ بۆ ئایپاد، بەدڵنیاییەوە ئەپڵ بەدوای ئەوەدایە کە ئایپادەکان بکات بە جێگرەوەیەکی باشی لاپتۆپەکان، ئەمەش تەنها ئەوە ناگەیەنێت کە ئێکسسواراتەکان بۆ تراکپادەکان بەردەست دەخرێن، بەڵکو iPadOSـیش نوێکراوەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئامێرە دەرەکییەکان وەک ماوسێک یاخوود ئێکسسواراتییەکی تری پەیوەندیدار بە تراکپاد

ئەگەر پلانت هەیە بۆ بەکارهێنەرانی iPad Pro وەک لاپتۆپ، ئێستا مایکرۆسۆفت پشتگیری تراکپادی بۆ ئەپەکانی Office جگە لە Powe Point بۆ ئایپادەکان زیاد کردووە، ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی تاقیکاری لە ڕێگەی خزمەتگوزاری TestFlightـی کۆمپانیای ئەپڵەوە تاقی بکەیتەوە، کە تێیدا پشتگیری تراکپاد بۆ هەردوو ئەپی Excel و Word بۆ ئایپادەکان زیاد کراوە

هەروەها ماڵپەڕی Macrumors لە بارەی ئەمەوە دەڵێت:

مایکرۆسۆفت ئەم هەفتەیە دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی ماوس و پشتگیری تراکپاد بۆ ئەپەکانی Microsoft Excel و Microsoft Word لەسەر نوێترین وەشانی تاقیکاری 2.42 هەردوو ئەپەکە، هەروەها ئێستا دەتوانن تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری TestFlightـی کۆمپانیای ئەپڵەوە تاقی بکەنەوە

پاڵپشتی ماوس و تراکپاد فیدباکێکی باش و بینراو دابین دەکات کاتێک Documentـمان یان Spreadsheetـەمان دەستکاری دەکەین، لەکاتی بەکارهێنانی تراکپاد نیشاندەر وەک بازنەیەک لەسەر ڕوونماکە پیشان دەدات تەنها کاتێک پەنجەت لەسەر تراکپادەکە هەیە دەردەکەوێت، بازنەکە پاشان دەگۆڕێت بۆ شێوە جۆراوجۆرەکانی تر کاتێک بەسەر ئایکۆنەکانی ئەپەکە یاخوود Text Fields یان هتد.. دەسوڕێتەوە

هەروەها ئەپڵ پشتگیری تراکپادی بۆ ئەو ئایپادانەی کار بە وەشانی سەروو iPadOS 13.4 لە مانگی 3ـی ئەمساڵ بەردەست خست، کە هەموو مۆدێلەکانی ئایپاد پرۆ و مۆدێلی iPad Air 2 یاخوود دواتر و مۆدێلی نەوەی پێنجەمی ئایپاد یاخوود دواتر و مۆێێلی ئایپاد مینی 4 یاخوود دواتر دەگرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cHpehw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە