بە فەرمی مۆبایلی Sony Xperia 5 II بە ڕوونمای OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120هێرتز نمایش کرا

ئەگەر تۆ ڕقت لە مۆبایلی گەورەیە، بەڵام ئارەزووت لە کامێرای نایاب و گەیمینگ و سەیرکردنی زنجیرە و ڤیدیۆکان بێت، لەوانەیە ئەم مۆبایلە تاکە مۆبایل بێت بە دڵی تۆ بێت، بە پێچەوانەی Sony Xperia 1 II تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی 120 هێرتزە
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +1080 و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 240 هێرتز و لە ڕووی ڕەقەواڵە و نەرمەکاڵا باشتر کراوە بۆ گونجاندن بە ڕێژەی 35%هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 865ـە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایتە و بە هەردوو بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات بۆ زیاتر فراوانتری بیرگەکە، لە ڕووی کامێراوە گۆڕانکارییەکی بنەڕەت نییە، تەنها ئەوە نەبێت سۆنی JPG و RAWـی بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی خاو کراوە بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا زیاد کردووە و دەتوانیت HDR کار پێ بکەیت لە هەمان کاتدا

خاوەنی 3 کامێرای 12 مێگاپێکسڵییە کە دانەیەکیان سەرەکییە و ئەویتریان بۆ گۆشە فراوانە و سێیەمینیان بۆ نزیککردنەوەیە تاوەکو 3 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ و هەر سێ کامێراکە لێنزی ZEISS لە خۆ دەگرن لەگەڵ T* بۆ ڕووپۆشکردنی دژە ڕەنگدانەوە و تایبەتمەندی سەرنجی چاو بۆ مرۆڤ و ئاژەڵیش کار دەکات

سەڕەڕای بچووکی قەبارەکەی، هەمان پاتری Sony Xperia 1 II لە خۆ دەگرێت کە قەبارەی 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 18 وات لە نێو پاکەتەکەیدا دەبێت بەڵام دەتوانیت بارگاوی کەرەوەی 21 بە جیا بیکڕیت و پشتگیری لێ دەکات، بە بارگاوی کەرەوەی نێو پاکەتەکەی 50% پاترییەکەی لە نیو کاتژمێردا بارگاوی دەبێتەوە

مۆبایلەکە تەواوی ئارەزووەکانی بەکارهێنەری تێدا جێ دەبێتەوە، وەک دەرچەی جاک بۆ بیستۆکی بێتەل و بیستۆکی بە وایەریش لەگەڵ پشتگیری کردنی Hi Ris بۆ هەردووکیان، هەروەها بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت لەگەڵ Dolby Atmos و هەردوو بڕوانامەی IP68 و IPX5 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و بەرگەگردنی لاشەی مۆبایلەکە و پێشەوە و دواوەی پارێزراوە بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 6 و بە هەر چوار ڕەنگی ڕەش و پەمەیی و شین و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت

ڕەنگی ڕەش تایبەت دەبێت بە ئەمریکا و لە ڕۆژی 29 مانگ داواکاری پێشوەختەی بە نرخی 950 دۆلار دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی 4ـی مانگی 12 فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دەست پێ دەکات و بە نرخی 900 یۆرۆ و ڕەنگەکانی تری لە ئەوروپا بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33EiRrc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە