بە فەرمی ئەمڕۆ لە چین Realme زنجیرە مۆبایلێکی تری نمایش کرد کە دوو بەرهەمی سەرەکی لە خۆ دەگرێت Realme X7 و Realme X7 Pro و خاوەن تایبەتمەندی باش و نرخی گونجاون
:Realme X7
سەرەتا مۆبایلەکە چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U لەسەر جێگیر کراوە کە چیپیێتێکی قەبارە 7 نانۆمەتری کۆمپانیای میدیاتێکە بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان، هەروەها بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 و 8 بەردەست دەبێت
وە لە بەشی پێشەوەیدا مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 180 هێرتز و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە و لە شێوەی چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە
لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەیدا و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 65 واتە
ڕۆژی 7ـی 9 دەست دەکرێت بە یەکەمین فرۆشتنی لە وڵاتی چین بە نرخی دەست پێکی 256 دۆلار
:Realme X7 Pro
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 240 هێرتز و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە و لە شێوەی چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە
هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1000 Plus لەسەر جێگیر کراوە بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 7 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
خاوەن سیستەمی ساردکەرەوەیە و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە لەگەڵ بارگاوی کەرەوەی 65 وات و خاوەن 4 کامێرایە بە هەمان مێگاپێکسڵ و جۆری Realme X7
لە ڕۆژی 7ـی 9 دەست دەکرێت بە یەکەمین فرۆشتنی لە وڵاتی چین بە نرخی دەست پێکی 320 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 350 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 470 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YQ7QBp
via IFTTT