بە فەرمی مۆبایلی Realme C17 بە ڕوونمای 90 هێرتز و چوار کامێراوە نمایش کرا

بۆ یەکەمین جار جۆری گڵۆباڵی زنجیرەی C کۆمپانیای Realme نمایش کرا کە ئەویش Realme C17ـیە، بە ڕوونمای قەبارە گەورە و پاتری قەبارە گەورە و چوار کامێرا لە بەشی دواوەیدا

هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 460ـە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و چاڵێکی ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە کامێرای پێشەوەی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

وە لە بەشی دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت

لە سبەینێوە بە شێوەی سەر هێڵ و بە هەردوو ڕەنگی سەوز و شین و بە نرخی 190 دۆلار یاخوود 160 یۆرۆ بەردەست دەخرێت و فرۆشتنی بەرهەمەکە بە شێوەی دەرهێڵ کاتەکەی دیاری نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2G0gA1e
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە