بە فەرمی چیپسێتی Qualcomm Snapdragon 750G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم و چاکسازییەوە ڕاگەیاندرا

زنجیرەی 700ـی چیپسێتەکانی کواڵکۆم وەک پردێک وایە بۆ جیا کردنەوەی مۆبایلە ئاست بەرز و ئاست مامناوەندەکان یاخوود بڵێین جیا کردنەوە لە زنجیرەی 800ـی چیپسێتەکانی کواڵکۆم، کۆتایی ساڵی ڕابردوو چیپسێتێک لە زنجیرەکە بە ناوی Snapdragon 765G ڕاگەیندرا کە زۆرینەی مۆبایلە 5Gـیە ئاست ناوەندەکان لەسەری جێگیر کراوە، وە دواتریش Snapdragon 768G پێش چەند مانگێک ڕاگەیاندرا کە هەندێک باشتر کرا بوو، هەروەها چیپسێتەکانی Snapdragon 720G و Snapdragon 732G کە ئاستیان نزمترە لەوان و پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم دەکەن، ئێستا کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 750G وەک جێگرەوەیەک بۆ زنجیرەی Snapdragon 730 و Snapdragon 720 ڕاگەیاند

کواڵکۆم دەڵێت چیپسێتە نوێیەکە 20% ئاستی بەرزترە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە بەروارد بە چیپسێتی Snapdragon 730G، چیپسێتە نوێیەکە خاوەن 2 ناووکی جۆری Cortex A77ـە بە خێرایی 2.2 گێگاهێرتز و خاوەن 6 ناووکی جۆری Cortex A55ـە بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز

هەورەها GPUـی Adreno 619 لەسەر جێگیر کراوە کە هەمان GPUـی Snapdragon 730Gـیە بەڵام 10% خێراتر کراوە و لەسەر بناغەی 8 نانۆمەتری بەرهەم هاتووە، هەروەها پشتگیری ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت دەکات کە لەسەری جێگیر بکرێت و هەروەها پشتگیری ڕوونی ڕوونمای +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات و هەروەها بەهۆی هەستەوەری Spectra 355L ISP ـەوە دەتوانرێت ڕوونی کامێرا بەرز بکرێتەوە بۆ 192 مێگاپێکسڵ یاخوود دوانەی 32 مێگاپێکسڵ و 16 مێگاپێکسڵ، هەروەها نەوەی پێنجەمی ژیری دەستکردی لەسەر جێگیر کراوە کە باشتر کراوە لە ڕووی لابردنی ژاوە ژاوی دەنگ و ڤیدیۆ، هەروەها کواڵکۆم ڕایگەیاند پێدەچێت لە کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین مۆبایل بە چیپسێتەکە نمایش بکرێت و شاومی پلانی وایە ببێتە یەکەمین کۆمپانیا کە مۆبایل بە لە خۆ گرتنی چیپسێتەکەوە نمایش بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iOJXlT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە