بە فەرمی مۆبایلی Poco X3 NFC وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان بە چیپسێتی سناپدراگۆن 732G نمایش کرا

بە فەرمی کەمێک لەمەو بەر پۆکۆ کە لقێکی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومییە مۆبایلێکی نوێی ئاست ناوەندی وەک یەکەمین مۆبایل بە چیپسێتی سناپدراگۆن 732G نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز و چاڵێکی ڕوونمای لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ

هەڵگری چیپسێتی Snapdragon 732Gـیە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و ڕامی 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت و سیستەمی ساردکەرەوەی LiquidCool Technology 1.0 Plus لە خۆ دەگرێت بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە

 

هەڵگری 4 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 13 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و خاوەن بڕوانامەی IP 53ـیە بۆ بەرگەگرتنی پرژەی ئاو

هەروەها هەر یەک لە دەرچەی جاک و IR Blaster و Z-axis Motor لە خۆ دەگرێت لەگەڵ 2 بڵندگۆی جۆری Stereo و خاوەن پاترییەکی قەبارە 5160 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە نێو پاکەتەکەیدا دەبێت و پشتگیری لێ دەکات

بە نرخی 229 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 و نرخی 269 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە ڕۆژی 8 بۆ 11 مانگ دەست بە فرۆشی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Fi3f40
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە