پاسەوانانی سنووری ئەمریکا دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆری بیستۆکی بێتەلی OnePlus Buds وەک Apple Airpodsـی ساختە

لە کاتێکدا کە لە هەڵەیەکی شەرمەزاری دەچێت، گومرگی ئەمریکا و پاراستنی سنوور (CPB) دەستی بەسەر بارێک لە بیستۆکی بێتەلی OnePlus Buds دا گرتووە کە پێی وایە 2000 Airpodsـی ئەپڵی تەزویر بوون و ئاژانسەکە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت ئەفسەرانی CPB لە فڕۆکەخانەی JFK بەم دواییانە دەستبەسەر 2000 بیستۆکی بێتەلی Apple Airpods تەزویردا دەگرن لە هۆنگ کۆنگ، کە نرخەکەی 398 هەزار دۆلارە ئەگەر ڕەسەن بن

بەڵام پاکەتی بیستۆکە بێتەلەکە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمانە بریتین لە OnePlus Buds و نرخی هەر پارچەیەکیان بە 80 دۆلار و وەک بیستۆکی بێتەلی Apple Airpods نین کە نرخیان 200 دۆلارە( لەگەڵ کەیسی بارگاوی کردن) بۆیە نرخی دروستی بارەکە نزیکی 160 هەزار دۆلارە و 398 هەزار دۆلار نییە

 

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا CPB گوتی دەست گرتنەکە نموونەیەکە لەوەی چۆن ڕۆژانە جەماوەری ئەمەریکا لە مەترسی جۆراوجۆر دەپارێزن بەڵام ئەمە لەجیاتی ئەوە وا دەردەکەوێت کە هەڵەیەکی ئەنقەست بوو بێت، چونکە OnePlus لە ئێستادا براندێکی ناسراوە کە چەندین ساڵە مۆبایلی زیرەک و بەرهەمەکانی تری لە ئەمریکا دەفرۆشێت و لە تویتێکدا کۆمپانیاکە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت (سڵاو، ئەوانە ببەخشەوە)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2FjrIGU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە