بە فەرمی کۆمپانیای Motorola لە زنجیرە مۆبایلی Razr کە مۆبایلی چەماوەن بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد کە نرخێکی گران و تایبەتمەندییە کەم لە خۆ دەگرێت
یەکەمین ڕوونما و ڕوونمای سەرەکی قەبارەی 6.2 ئینجە لە جۆری pOLED بە ڕوونی 2142×876 پێکسڵ و ڕوونمای لاوەکی و ڕوونمای دووەمی مۆبایلەکە قەبارەی 2.7 ئینجە لە جۆری gOLED بە ڕوونی 800×600 پێکسڵ
هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 765Gـیە و پشتگیری 5G دەکات و بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و خاوەن یەک کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و خاوەن کامێرایەکی سێڵفییە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ
لە چاو ئەوەی کە دوو ڕوونمایە، پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 2800 مللی ئەمپێر.کاتژمێرە و زۆر بچووکە و لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و یەک بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و تایبەتمەندی NFC لە خۆ دەگرێت
نرخی مۆبایلەکە 1399 دۆلارە و لە AT&T و T-Mobile بەردەستە و بەمزووانە لە تۆڕی Verizon بەردەست دەبێت و دواتر بە شێوەی دەرهێڵ دەفرۆشرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2R77tye
via IFTTT