بە فەرمی مانگی داهاتوو وێبگەڕی Microsoft Edge بۆ سیستەمی Linux بەردەست دەخرێت

بە فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ ڕایگەیاند وێبگەڕی Microsoft Edge مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بەڵام بۆ گەشەپێدەران، بەکارهێنەرانی سیستەمەکە دەتوانن مانگی داهاتوو وەشانە تاقیکارییەکە لە ماڵپەڕی Microsoft Edge Insider بەدەست بهێنن و سەرەتا بۆ دابەشکراوەکانی Ubuntu و Debian و دواتر بۆ Fedora و OpenSUSE بەردەست دەبێت و مایکرۆسۆفت هیچ وتەیەکی لەبارەی بەردەست خستنی وێبگەڕەکە بە شێوەی جێگیر نەوتووە و سەرچاوەکان پێیان وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو وەشانی جێگیری وێبگەڕەکە بۆ سیستەمی Linux بڵاو دەکرێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/360CcWC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە