ئەپی Mi Health تایبەتمەندی چاودێری کردنی لێدانی دڵی لە ڕێگەی کامێراوە بۆ زیاد کرا

ساڵی 2017 کۆمپانیای شاومی ئەپێکی نوێی بۆ Fitness و تەندروستی لە ژێر ناوی Mi Health ڕاگەیاند و لە سەرەتادا دوو تایبەتمەندی سەرەکی تێدا بوو وەک پێوانی هەنگاونان و چاودێری سووڕی مانگانە و چاودێری کاتی خەو و لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ڕووکاری بەکارھێنەری MIUI 12 چەند تایبەتمەندییەکی تری بۆ ئەپەکە زیاد کرد، وەک باشتر کردنی پێوانی هەنگاونان و وە بیر هێنانەوەی بێ خەوی، ئێستا لە نوێترین وەشانی ئەپەکە تایبەتمەندی چاودێری کردنی لێدانی دڵی لە ڕێگەی کامێراوە زیاد کرد

بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی، پێویستە بەشی نوێی لێدانی دڵ بکەیتەوە لە ئەپەکە و نەرم دەست لەسەر لەسەر دوگمەکە لە گۆشەی ڕاستی خوارەوە بگرە و لەگەڵ ئەوەدا لەسەر ڕوونماکە پرسیارت لێ دەکات کە ئایە بە تەواوەتی پەنجەت کامێراکەی گرتووە و فلاشی مۆبایلەکەت کار دەکات و دوای ئەوە دەست دەکرێت بە چاودێری کردنی لێدانی دڵ و دەبێت پەنجەت لەسەر هەمان شوێن ڕاگریت تاوەکو ڕێژەی کارەکە بە تەواوەتی دەگاتە 100%

دوای تەواو بوونی کردارەکە، بەشێکی نوێ لەسەر ڕوونماکەت دەکرێتەوە داوات لێ دەکات دۆخی ئێستات دیاری بکەی و سێ دۆخی داناوە کە یەکێکیان دۆخی گشتییە واتە ئاسایی و دۆخی پشوودان و دۆخی وەرزشکردنە و لەسەر بنەمای دۆخەکەی خۆت دەتوانیت دۆخەکە هەڵبژێریت و ڕاپۆرتێکت بۆ دەکرێتەوە کە ڕێژەی لێدانی دڵ و پێت دەڵێت کە دڵت خاو یاخوود مام ناوەند یاخوود خێرا لێدەدات و ئەپەکە لە وەشانی 2.7.4 تایبەتمەندییەکەی بۆ زیاد دەکرێت و بەمزووانە بە دەستی هەموو بەکارهێنەران دەگات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hd3BGz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە