بە فەرمی چیپسێتی Mediatek Helio G95 وەک چیپێکی گەیمینگ بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان ڕاگەیاندرا

بە فەرمی چیپسێتی Mediatek Helio G95 وەک چیپێکی گەیمینگ بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان ڕاگەیاندرا

ئەمرۆ کۆمپانیای میدیاتێک وەک وەڵامێک بۆ کۆمپانیای کواڵکۆم کە دوێنێ چیپسێتی Snapdragon 732G نمایش کرد هەستا بە ڕاگەیاندنی چیپسێتی Mediatek Helio G95 بە باشتر کردنی خێرایی GPU

چیپەکە هەمان تایبەتمەندییەکانی چیپی Mediatek Helio G90T هەیە بەڵام خێرایی GPUـی ARM Mali-G76 MC4 لە 800MHzـەوە بەرز کراوەتەوە بۆ 900MHz

هەروەها میدیاتێک توانای گونجاندنی CPU زیاد کردووە و بەهۆیەوە چیپێکە 5% خاڵ زیاتر بە دەست دەهێنێت لە Benchmark بە گشتی 8% خاڵ زیاتر بە دەست دەهێنێت لە GPU

ئەوەی جێگای باس کردن بێت تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک ئاشکرای نەکردووە کە چیپسێتەکە لە مۆبایلەکەیدا بەکار بهێنێت و ئاشکرا نەکراوە یەکەمین مۆبایل کامە دەبێت کە چیپسێتەکەی لەسەر جێگیر کرا بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/32J3Vrn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە