بە فەرمی مۆبایلی LG Wing وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان بە ڕوونمای خولاوەوە نمایش کرا

داهێنانەکان زۆرتر زۆرتر دەبن لە جیهانی تەکنەلۆژیا، مۆبایلە زیرەکەکان زۆرترین داهێنانی نوێ و زۆرترین پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت لەم ساڵانەی دوایدا، کۆمپانیای LG هەرچەندە کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو نەبووە لە جیهانی مۆبایلەکە زیرەکەکاندا بەهۆی نرخی بەرز و تایبەتمەندی کەم لە مۆبایلەکانیدا بەڵام ئەمڕۆ و کەمێک پێش ئێستا لە بۆنەیەکدا مۆبایلێکی نوێی وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان بە ڕوونمای خولاوەوە لە ژێر ناوی LG Wing نمایش کرد

خاوەنی دوو ڕوونمایە کە سەرەکییەکەیان قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕوونمای دووەمی قەبارەی 3.9 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز

هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 765G و پشتگیری 5G دەکات و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و خاوەنی پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و توانای بارگاوی کەرەوەکەی ئاشکرا نەکراوە و هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەیدا

خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 13 مێگاپێکسڵ لە جۆری Gimbal بۆ گۆشە فراوان و 12 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان بە بێ لە خۆ گرتنی Gimbal و کامێرای سێڵفییەکەی لە جۆری pop-upـە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

ئێڵ جی دەڵێت مۆبایلەکە 200 هەزار جار بەرگەی خوولانەوە دەگرێت و ئەگەر لە ڕۆژێکدا 100 جاریش بیخولێنیتەوە بەرگەی 5 ساڵ دەگرێت و ئێڵ جی نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە و نرخی پێشبینی کراو سەروو 1000 دۆلارە بۆ مۆبایلەکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33poI3H
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە