ئەپڵ نەوەیەکی نوێی لە تابلێتی iPad Air بە دیزاینێکی تەواو نوێوە ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە ئەمڕۆ، کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی نەوەیەکی نوێی لە تابلێتی iPad Air بە دیزاینێکی تەواو نوێوە ڕاگەیاند.

تابلێتی iPad Air خاوەن دیزاینێکی نوێی هاوشێوەی دواین نەوەکانی iPad Pro ـیە بە هەبوونی ڕوونمایەکی لێوار-بۆ-لێوار. قەبارەی ڕوونماکەی 10.9 ئینجە لە جۆری Liquid Retina display و تەکنیکی ڕەنگی P3 و True Tone. خاوەن هەستەوەری ناسینەوەی پەنجەمۆرە لە لاتەنیشت، نەوەک هەستەوەری ناسینەوەی دەموچاو. هەروەها خاوەن دەرچەی بارگاویکردنەوەی USB-C ـە بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 20 واتی.

ئایپادە نوێیەکە خاوەن پڕۆسێسەری نوێی 5 نانۆمەتری A14 Bionic ـە، کە یەکەم پڕۆسێسەری جیهانە بە قەبارەی 5 نانۆمەتری. بە هۆی ئەمەوە شەش یەکە ناوەکییەکەی ئایپادەکە 40٪ و گرافیکی 30٪ خێراترە و تەکنیکی مەشین لێرنینی تێدا باشتر کراوە. وە پڕۆسێسەرەکەی 11 ملیار ئەرک لە یەک چرکەدا ئەنجام دەدات.

کامێرای پێشەوەی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و دواوەوەی 12 مێگاپێکسڵە.

ئەپڵ شانازی بە دیزاین و توانستی ئەم iPad Air ـە نوێیە دەکات و دەڵێت خاوەن جوانترین دیزاین و بەرزترین توانای زنجیرە تابلێتی iPad Air ـە. تابلێتەکە خاوەن بژاردەیەکی زیاتری ڕەنگی نوێ بە ناوی شینی ئاسمانی دەبێت.

نرخی iPad Air ـی نوێ لە 599$ ـەوە دەست پێدەکات و لە هەینییەوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35FS0xt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە