خاڵە پرتەقاڵی و سەوزەکان مانایان چییە لە وەشانی iOS 14؟

لە دوای ڕاگەیاندی وەشانی iOS 14 وەشانەکە بەر ڕەخنەیەکی زۆر کەوت بە لاسایی کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید، بەڵام هەندێک تایبەتمەندیشی لە خۆ گرت کە سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشا، وەک (جێبەجێ کردنی چەند کردارێک بە دەست لێدان) و هەتا دوایی

لە دوای نوێ کردنەوەی ئایفۆنەکەت بە وەشانی iOS 14 ئەبێت تێبینی ئەوەت کردبێ لە سەرەوە خاڵی پرتەقاڵی و سەوز بێ ویستی بەکارهێنەر خۆی زیاد بووە، ئایە مانایان چییە؟

سەرەتا خاڵی پرتەقاڵی مانای چییە؟

خاڵی پرتەقاڵی مانای ئەوەیە کە کار بە ئەپێک دەکەیت یاخوود تایبەتمەندییەک دەکەیت لەسەر مۆبایلەکەت کە مایکرۆفۆن بە کار دەهێنێت، مایکرۆفۆنەکە گوێی لێدەگرێت و دەکرێت تۆمار بکرێت، ئەمە لەوانەیە دەرکەوێ کاتێک Siri یان Detection بەکاردێنیت بۆ نموونە، وە لە کاتی بەکارهێنانی گۆڕینی دەنگ بۆ دەقی نووسراو لە ئایفۆنەکەت دەردەکەوێت و لە چەندەها ئەپی تر وەک ئاگادار کردنەوەیەک بۆ بەکارهێنەر لە بەکار بردنی مایکرۆفۆن دەردەکەوێت.

خاڵی سەوز مانای چییە؟

خاڵی سەوز لە وەشانی iOS 14 پەیوەندی بە ئاسایشی بەکارهێنەرەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سادە بە بەکارهێنانەر بڵێت ئەپەکە کامێرا بە کار دەهێنێت، واتە خاڵی سەوز پێ دەچێت لە کاتی بەکارھێنانی ئەپی سەرەکی کامێرا، یاخوود پەیوەندییە ڤیدیۆیەکان یاخوود سناپ چات و چەندەها ئەپی تر دەر بکەون، بۆیە بێ خەمبە و هیچ کێشەکەیەک نییە، تەنها لەبەر ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەرە لە بەکاربردنی کامێرا لەو ئەپە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2FV2u17
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە