چۆن لە وەشانی iOS 14 و iPadOS 14 بتوانیت وێبگەڕی بنەڕەت بگۆڕیت؟

یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی وەشانی iOS 14 و iPadOS 14 ڕێگەدان بوو بە بەکارهێنەر کە وێبگەڕ و ئیمەیڵی لایەنی سێیەم بە شێوەیەکی بنەڕەت بەکار بخەن، بە واتایەکی تر کاتێک بەکارھێنەر کاتێک ئەپێک یاخوود زانیارییەکی دەست نەکەوت لە ئەپی Safari و native mail بتوانێت ئەپە بنەڕەتەکە بگۆڕێت و هەر کاتێک کە گۆڕی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیارییەکان لە ئەپە نوێیە بنەڕەتییەکە بکرێتەوە، لە نوێترین وەشانی Google Chrome ئێستا پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکات و ئێستا هەر بەکارهێنەرێک بیەوێت لە وەشانی iOS 14 دەتوانێت وێبگەڕی بنەڕەتی بگۆڕێت بە Google Chrome

چۆنێتی گۆڕینی وێبگەڕی بنەڕەت:

1- نوێترین وەشانی ئەپی Google Chrome داگرە(کرتە لێرە بکە) یاخوود گەر هەتە نوێی بکەوە.

2- بڕۆ بەشی ڕێکخستن واتە Setting.

3- وەرە خوارەوە و ئەپی Chrome هەڵبژێرە.

4- کرتە لە Default Browser App بکە.

5- کرتە لە Chrome بکە.

لە دوای ئەم کردارانە ڕاستەوخۆ وێبگەڕی بنەڕەت دەگۆڕدرێت بە Google Chrome لە Safariـیەوە و ئەگەر بتەوێت بیگەڕێنیتەوە بۆ Safari هەمان کردار ئەنجام بدە و Safari هەڵبژێرە، لە ئێستادا تەنها وێبگەڕی Google Chrome ئەم تایبەتمەندییەی زیاد کردووە و لە داهاتوودا وێبگەڕەکانی وەک Firefox و Opera و هتد.. زیادی دەکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35tfXs0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە