بە فەرمی مۆبایلی Huawei Y9a بە چوار کامێرا و بارگاوی کەرەوەی 40 واتی نمایش کرا

بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی مۆبایلێکی تری ئاست ناوەندی لە زنجیرەی Y کە زنجیرەیەکە خواستی زۆری لەسەرە لە ژێر ناوی Huawei Y9a نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.66 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD هەروەها کامێرای پێشەوە لە جۆری Pop-Up لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G80ـیە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و چوار کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 4200 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بە بارگاوی کەرەوەی 40 واتی دەکات و بە نرخی دەست پێکی 293 دۆلار لە سعودیە دەست بە فرۆشی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QYv9oi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە