بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی خۆی ئەمساڵدا چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد کە دوو لەوانە کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch GT2 Pro و بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds Proـن
:Huawei Watch GT2 Pro
کاتژمێرەکە کاتژمێری ئاست بەرزی کۆمپانیای هواوەییە و لاشەکەی لە تیتانیۆم پێک هاتووە و پشتەوەی لە سیرامیک و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.39 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 454*454 پێکسڵ و دوو دوگمەی لە لاکانەوە هەیە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و هەروەها تایبەتمەندی GPS لە خۆ دەگرێت
هەڵگری چیپسێتی Huawei Kirin A1ـە و خاوەن بیرگەیەکی قەبارە 32 گێگابایتە و ڕامی 4 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و هەروەها پێوانی ڕێژەی ئۆکسجینی ناو خوێن و ڕێک خستنی کاتی خەو و چاودێری کردنی قەلەقی و جگە لەوەش خاوەنی چەندەها دۆخی وەرزشی و دۆخی یارییەکانی مەلەوانی و گۆڵف و چەندەها یاری تر لە خۆ دەگرێت
توانای پاتری 14 ڕۆژە بۆ دۆخی ئاسایی، هەروەها بەرگەی 30 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە کار خستنی GPS و بەرگەی 24 کاتژمێر کار کردن بۆ میوزیک لێدانەوە دەگرێت و هەروەها پشتگیری بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکات و لە ڕووی نەرمەکاڵاوە سیستەمی هواوەی خۆی کە LiteOS لە خۆ دەگرێت
جۆری وەرزشی کاتژمێرەکە نرخی دەست پێکی 329 یۆرۆیە و جۆری کلاسیکی کاتژمێرەکە نرخی دەست پێکی 349 یۆرۆیە و هەردووکیان لە پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە بەردەست دەخرێن
:Huawei FreeBuds Pro
بیستۆکە بێتەلەکەی هواوەی باشترین بیستۆکی بێتەلی هواوەییە تاوەکو ئێستا و تایبەتمەندی ANC و تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت
هەڵگری درایڤەری 11 نانۆمەترییە و 4 مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت و پاترییەکەی بەرگەی 30 کاتژمێر کار کردن بە بێ کار کردنی ANC و بەرگەی 20 کاتژمێر کار کردن بە کار کردنی ANCـیەوە دەگرێت
بیستۆکە بێتەلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سیلڤەر لە مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 199 یۆرۆ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2DKXonw
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..