بە فەرمی سێ لاپتۆپی نوێی Honor بە پرۆسێسەرەکانی ڕایزنەوە نمایش کران

دوای ئەوەی لە مانگی 5ـی ئەمساڵ لاپتۆپی Honor MagicBook Pro بە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵەوە نمایش کران، ئەمڕۆ لە کۆنگرەی IFA لە وڵاتی ئەڵمانیا Honor سێ لاپتۆپی بە پرۆسێسەرەکانی ڕایزنەوە نمایش کرد

:Honor MagicBook Pro

هەڵگری پرۆسێسەری AMD Ryzen 5 4600Hـە و بە 512 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 بەردەست دەخرێت و پرۆسێسەرەکە خۆی خاوەنی گرافیک کاردی ناوەکییە لە جۆری Vega graphics و سیستەمی ساردکەرەوەی دوو پانکەی بۆ دانراوە بۆ ساردکردنەوەی لاپتۆپەکە لە کاتی پێویست

لاشەکەی پێک هاتووە لە ئەلەمنیۆم و کێشی 1.7 کیلۆگرامە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 16.1 ئینجییە بە ڕوونی +FHD و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 90%

لە نێوان 7 بۆ 8ـی ئەم مانگەدا بە نرخی 900 یۆرۆ لە وڵاتانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و فەڕەنسا بەردەست دەخرێت

Honor MagicBook 14 and 15

هەردوو لاپتۆپی Honor MagicBook 14 و Honor MagicBook 15 هەڵگڕی پرۆسێسەری AMD Ryzen 5 4500U کە بە هەمان شێوەی پێشووتر خاوەن گرافیک کاردی ناوەکی خۆیەتی و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت

لاپتۆپی Honor MagicBook 15 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجییە و لاپتۆپی Honor MagicBook 14 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجییە و هەردووکیان ڕوونی ڕوونماکانیان بریتییە لە FHD

هەروەها هەردوو لاپتۆپەکە لاشەکانیان لە ئەلەمنیۆم پێک هاتووە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکەن کە لە نیو کاتژمێردا 50% پاتری لاپتۆپەکە بارگاوی دەکاتەوە و خاوەن دەرچەی جاکە

لاپتۆپی Honor MagicBook 14 لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بە نرخی 750 یۆرۆ بەردەست دەخرێت و لاپتۆپی Honor MagicBook 15 لە مانگی 10 بە نرخی 700 یۆرۆ بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هۆکاری گرانتر بوونی نرخی Honor MagicBook 14 بوونی چەند دیارییەکە لە کاتی کڕینیدا، ئەگینا خۆی Honor MagicBook 15 گرانترە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lMbZ3k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە