بە فەرمی لاپتۆپی Honor Hunter V700 بۆ گەیمینگ بە چەندین تایبەتمەندییەوە نمایش کرا

دوو ساڵ پێش ئێستا، Honor کە براندێکی سەربەخۆی کۆمپانیای هواوەییە هاتە نێو دونیای لاپتۆپ و یەکەمین لاپتۆپی MagicBookـی نمایش کرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە هاتە نێو جۆرێکی تری بەرهەمی لاپتۆپ کە گەیمینگە، بۆ یەکەمین جار لاپتۆپێکی گەیمینگی لە ژێر ناوی Honor Hunter V700 نمایش کرد

لە کاتێکدا زۆر سەرنج دەخەینە سەر تایبەتمەندی لاپتۆپێکی یاری کردن، بەڵام دیزاینەکەشی زۆر گرنگە و لاپتۆپەکە لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم دروست کراوە و بۆ خۆشەویستانی RGB لۆگۆی Hunter تەختەی دواوە ڕوناکدەکاتەوە و هەروەها تەختەکلیل و هەوا ئاڵوگۆڕکەرەکان LEDـیان هەیە کە بنکەکە ڕووناک دەکاتەوە و هەموو ئەمانە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و تایبەتمەند بکرێت

سەرەڕای ئەوەی لاپتۆپەکە تەنها 19.9 ملم ئەستوورە، بەڵام زۆر باشە لە ڕووی گەرمییەوە بەروارد لەگەڵ زۆرینەی لاپتۆپە گەیمینگەکان، زۆرینەی لاپتۆپەکانی تر پلەی سیلیزی زیاتر لە 90 پلەیان تێپەڕ کردووە لە کاتی تاقیکردنەوەی Benchmark و ئەرکە قورسەکان، بەڵام لاپتۆپەکە لە بەرزترین پلەی سەدیدا گەشتە 89 پلە، بۆ لاپتۆپێکی وەها زۆر باشە چوونکە خێرایی CPU دەگاتە 5 گێگاهێرتز و کۆمپانیاکە متمانەی بە خۆی هەیە لە ڕووی ساردکردنەوە و گەرم نەبوونی لاپتۆپەکەوە کاری باشیان کردووە و لەم کردارەدا سوودی لە ڕادێتەر و 240 Finsـی ساردکەرەوە وەر گرتووە

لە ڕووی ڕەقەواڵەوە لاپتۆپەکە بە دوو جۆر پرۆسێسەر بەردەست دەخرێت کە هەردوو پرۆسێسەری Intel Core i5-10300H و Intel Core i7-10750Hـن و بە هەردوو بیرگەی 512 گێگابایت و 1 تێرابایت لە جۆری SSD و بە ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێن و دوو جۆر بژاردەی گرافیک کارد لە خۆ دەگرێت کە Nvidia Ge Force GTX 1660TI و Nvidia Ge Force RTX 2060ـن

ڕوونمای لاپتۆپەکە قەبارەی 16.1 ئینجە و تێکڕای نوێ بوونەوەکەی بریتییە لە 144 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و تایبەتمەندی Wi-Fi 6 لە خۆ دەگرێت بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکان لە کاتی یارییە ئۆنلاینەکان

هەروەها سیستەمی دەنگی سێ دووری Nahimic لە خۆ دەگرێت کە زۆر چێژ بەخش دەبێت لە کاتی یاری کردن و لاپتۆپەکە لە 27ـی مانگ لە وڵاتی چین بەم نرخانە بەردەست دەخرێت:

i5-10300H / GTX 1660 Ti / 512GB: بە نزیکی 1109 دۆلار
i7-10750H / RTX 2060 / 512GB: بە نزیکی 1257 دۆلار
i7-10750H / RTX 2060 / 1TB: بە نزیکی 1479 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hvNoMQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە