بە فەرمی مۆبایلی Google Pixel 5 بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە و زیاترەوە نمایش کرا

گووگڵ لە دوای Google Pixel 4ـی پار ساڵ، فلاگشیپێکی نوێی نەبوو، کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکدا گووگڵ مۆبایلی Google Pixel 5ـی وەک مۆبایلێکی نوێی فلاگشیپی خۆی نمایش کرد، بەڵام وا دیارە ئەم جارەیان گووگڵ سەرنجی زۆر نەخستۆتە سەر ڕەقەکاڵا

هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 765Gـیە بە پێچەوانەی زۆرینەی ڕکابەرانی کە چیپسێتە ئاست بەرزەکانی زنجیرەی Snapdragon 800 بە کار دەهێنن لە مۆبایلەکانیاندا، هەروەها بە پێی زۆرینەی سەرچاوەکان و ئێمەش بێت وەن پڵەس بە ڕاگەیاندنی وەن پڵەس 8T بە نرخێکی کەمتر و چیپسێتی ئاست بەرز هەڕەشەی سەرەکی دەبێت بۆ فرۆشی گووگڵ پێکسڵی نوێ

گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ گووگڵ پێکسڵ 5 بەردەست دەخات کە جیای دەکاتەوە لە گووگڵ پێکسڵ 4، لەوانە بڕوانامەی IPX8 بۆ بەرگری ئاو و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە و ڕامی زیاتر و بەهێزی زیاتر لە ڕێگەی شووشە پارێزەری Gorilla Glass 6

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕەهەندی 19:5:9 و لەگەڵ جێگیر کردنی چاڵی ڕوونما کە کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، لەگەڵ لە خۆ گرتنی پاتری قەبارە 4080 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات، هەروەها خاوەن بڕوانامەی IP68ـە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و پشتگیری هەردوو sub-6GHz و mmWave 5G دەکات

لە دوای هەموو ئەوانە، گووگڵ پێکسڵ بە پاشای کامێرا ناسراوە لەبەر گونجاندی کامێرا لەگەڵ نەرمەواڵەی مۆبایلەکە، خاوەن 2 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 12.2 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 16 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان هەروەها گووگڵ بۆ یەکەمین جارە کامێرای گۆشە فراوان لە مۆبایلەکانیدا بەکار دەهێنێت

هەروەها گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی تری لە ڕێگەی نەرمەواڵەوە زیاد کردووە کە گرنگترینیان Extreme Power Saverـە کە بە پێی وتەی گووگڵ بێت لە کاتی کار کردنی ئەم تایبەتمەندییە پاتری مۆبایلەکەت 48 کاتژمێر بەرگە دەگرێت، هەروەها لە هەمووی گرنگتر گووگڵ پێکسڵ 5 لە ڕۆژی 15 مانگی داهاتوو بە نرخی 699 دۆلار بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2GpiGYK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە